مەرگی خومەینی
وەبیرم دێ کاتێک خومەینی مرد لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا بەڕێوەبەری ڕادیو ئەمریکا ئەحمەد ڕەزا بەهارلو لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وتووێژێکی لەگەڵ سیاسەتمەداری ناسراوی جیهان، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، هێنری کێسینجێر پێکهێنا. لەم وتووێژەدا پرسیاری لە کێسینجێر کرد :
ڕات بەرامبەر بە ڕێوڕەسمی ناشتنی خومەینی کە بەشداری 10 ملیۆن کەس بەڕیوە چوو چییە؟

22 ساڵ بەسەر ئەم ڕوداوە دا تێپەڕ بووە بەڵام هەتا هەنووکەش باشترین وەڵامە کە بەم پرسیارەی دراوەتەوە.

کێسینجێر لە وڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵیت:
میللەتێک کە 10میلیون کەسی بەدوای مردوێکدا بڕۆن و قوڕی بۆبپێوەن داهاتووێکی ڕوونی بۆ پێش بینی ناکرێ. دەکرێ بەئاسانی هەڵخەڵەتێن و هەموو بەڵایەکیان بەسەر بێت.
ئەم وتە مێژووییە بێ بڕانەوە بە نرختر و بەقیمەتر دەمێنێتەوە.
گۆران ئەمیری
به‌روار:  25/09/2022
200   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   521
کۆی سه‌ردان:   29232908