باوکێکی ڕۆژهەڵاتی شەهید بوونی کوڕەکەی لە فەیسبوک ڕادەگەیەنێت:
هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان

ئاگادار کرامەوە ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئەمینی، شاری شنۆش وەک هەموو شارەکانی کوردستان هەستایەوە، لەم ناڕەزایەتییە دا هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە کە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە داواکاری خۆیان دەردەبڕی. لەو شەوە پڕ لە حیماسەیەدا زۆر بەداخەوە هەتا ئێستا سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی سەدرەدین لێتان، ئەمین مەعرەفەت و میلان حەقیقی گیانی پاکی خۆیان فیدای ئامانجە بەرز و مەزنەکانی گەلی کورد کرد. ئەگەرچی برینی ساتەوەختی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە تەزاندمی و ئێستاش پێم ڕاست نییە بەڵام لەناو هەموو ئەو خەم و حەسرەت و بێکەسییەی خۆم دا لەناو بارانی هەنیسکاوی ئەسرینی دانەبڕاوم دا لەناو غەمێکی قووڵ و حەسرەتێکی نەپساوەدا لەناو بەحری ئازار و ژان و قاڵبوونەوەیەدا لەناو ئەوپەڕی زوڵم و نەهامەتی و بێ دەستەڵاتیم دا، سەربەرزم بە میلان و هەموو ڕۆڵەکانی نیشتمان کە گیانی پاکی خۆیان فیدای خاک و نیشتمان و باوەڕە بەرزەکانییان کرد.

کوردستان سەلامەت
سەلیم حەقیقی
فەیسبوکی سەلیم حەقیقی
به‌روار:  22/09/2022
45   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

یەک شەو ئەو پێنووسەم بەرێ و عومرم بەرە
بڕوا بکە، ھێشتا زوو بوو ئەم سەفەرە.

ئەم ڕۆژانە ھەتاو ھیچی پێ نەوتووی
کە بەیانیان ، ھەڵدێ لە ڕۆژھەڵاتەوە؟
درێژه‌ ...
(عەمار حەیدەر ) ئەو گەنجەی خەڵکی پارێزگای زیقار کە دوێنێ پێنج شەممە کۆتای بەژیانی خۆی هێناو پێش ئەوەی کۆتای بەژیانی خۆی بێنێت پۆستێکی بڵاوکردبوو لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆم درێژه‌ ...

پێشەکی

ساڵانی پێشوو لە کاتی ونبوونی هەر کەسێکدا جا کەسێکی نزیکی خۆمان بێت یاخوود کەسێکی دیکەی بێگانەبێت ڕاستەوخۆ پەنامان بۆ مزگەوتەکان ، بنکەی پۆلیس ، هەواڵ پر درێژه‌ ...
ھونەرمەندان ئەیام ئەکرەم و محەمە نەجات  لەسەر گۆڕی گۆڤار ئەنوەر . درێژه‌ ...
نیویۆڕک1890

لەساڵانی 1870 کاندا لەئەمەریکادا یاسا وردە وردە بەتوندی جێبەجێدەکراو لەسێدارەدان زیادی کردبوو، بەڵام ئەنجامدانی لەسێدارەدان بەگوریس هەڵەی زۆر تێئەکەوت، ئ درێژه‌ ...
خـەڵکی سلێمانی هەموان ئاشنان بە مـرۆڤێک بەڕەچەڵەک عـەرەب کە لەدوای ڕاپەڕینەوە لـەشاری سلێمانی مایەوە تا دوێنێ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی شار ی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
(ئـــە درێژه‌ ...
نەوت، ئەو ئەندازیارەبوون کە دەسکارییەکی گەورە و ھەمەلایەنی چیەتیی میلەتی ئێران و دانیشتوانی ئەو وڵاتەیان، کردوە. ئەمڕۆکە کۆمەڵگای ئێرانی، بە شایەتی،شارەزایانی ئەو بوارە، نەک ئەوا درێژه‌ ...

لێره‌م ئه‌ڵێم به‌ " ئاراگۆن "
تف له‌ " پاریس "
تف له‌ " گانگۆن "
له ‌" ناپلێۆن "
له‌ " واشنتۆن "
له‌ " پنتاگۆن "
تف له‌" به‌رلین "
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   755
کۆی سه‌ردان:   26445829