حەقیقەتی ئەم جیهانە

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە لە گەراجەکەمدا بەڵام ئێستا بە عەرەبانەی کەم ئەندام سەفەر دەکەم.
٢. ماڵەکەم پڕە لە هەموو جۆرە دیزاینەری جل و بەرگ و پێڵاو و بەنرخ. بەڵام جەستەم بە پەڕۆیەکی بچووک پێچراوەتەوە کە لەلایەن نەخۆشخانەکەوە دابینکراوە

3. پارەیەکی زۆرم لە بانکدا هەیە بەڵام ئێستا ئەو پارەیە سودم پێ ناگەیەنێت.
4. ماڵەکەم وەک کۆشک وایە بەڵام لەسەر قەرەوێڵەیەکی دوو مەتری ڕاکشاوم لە نەخۆشخانە _____! 🍁
5. دەتوانم لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەوە بڕۆم بۆ هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی تر. بەڵام ئێستا من لە نەخۆشخانە کات بەسەر دەبەم لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی تر.
6. ئۆتۆگرافم دا بە سەدان کەس. ئەمڕۆ تێبینی دکتۆرەکە ئۆتۆگرافی منە ______! 🍂
7. من حەوت جوانکارم هەبوو بۆ چاککردنی قژم - ئێستاهیچ مووی سەرم نییە ئەمڕۆ.
8. لەسەر هێڵی تایبەت، دەتوانم سەفەربکەم بۆ هەر شوێنێک کە بمەوێت. بەڵام ئێستا پێویستم بە هاوکاری دوو کەسە بۆ گەیشتن بۆ دەرگای نەخۆشخانە.
9. هه رچه نده خواردن زۆرە بەڵام ڕێجیمەکەم دوو تابلێت لە ڕۆژێکدا و چەند دڵۆپێک ئاوی سوێرە لە شەودا
10. ‏ئەم خانووە، ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەم پارانە، ئەم کەلوپەلانە، حساب بانکی زۆر، ئەوەندەش ناوبانگ و ناوبانگ، هیچیان کاری من نییە. هیچ کام لەمانە ناتوانێت هیچ ئارامییەکم پێ ببەخشێت.
دڵنەوایی کردن بۆ زۆر کەس و خەندە خستنە سەر ڕوخساریان ژیانی ڕاستەقینەیە
"و........ هیچ ڕاستیەک بوونی نیە جگە لە مردن__

وەرگێڕانی کاروان هەڵەبجەیی
به‌روار:  08/08/2022
513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   728
کۆی سه‌ردان:   29262420