ڕەنگە سواڵکەر بوومایە بەڵام بووم بەسەرۆک 🇫🇮

ئەم خاتونەی لە وێنەکەدایە نە سواڵ کەرە و نە پەناهەندە نە یەکێکە لە وانەی کە ژیان بەرانگەریان بۆتەوەو تەنگی پێ هەڵچنیوەو و توشی گرفت و دەردە سەری کردبێ ...
ئەمە خاتو ( تاریا هالۆنین)ە ...سەرۆك کۆماری ووڵاتی فینلەندا بۆ ساڵەکانی 2000 تاوەکو 2012 .
کە فینلەندا لەو ساڵانەدا یەکێك بووە لە پێشکەوتو ترین وولاتانی جیهان لە ڕووی خوێندن و فێربوون و پێشکەوتنی بواری تەندروستی و گەشە کردنی ژێرخانی ئابووری .
کۆمپانیاکانی توانیان لەڕیزی پڕ فرۆشترین بەرهەمەکانیان بن لە جیهاندا و باشی کوالیتی ، وەك کۆمپانیای نۆکیا و فارتسیلا و کاتژمێری وەرزشی سۆنتۆ و بولار ، جگە لە پیشەسازی دروست کردنی پاپۆڕی گەورو زەبەلاح و پیشەسازیەکانی دار و تەختەو و کاغەز و گەلێ بەرهەمی کە.
بۆ زانیاریی ژمارەی دانیشتوانی 5,5 پێنج ملیۆن و نیوی تینەپەڕاندووە و زستانی کەش و هەوایەکی زۆر سارد و نالەباری هەیە .
ئەم وێنەیە ڕیکلامێکە کە ئەم خاتوونە دەیکات وە پۆشاکی کۆنی پۆشیوە کە لە دوکانەکانی لەنگەدا هەن .... وە بۆ چەند کات ژمێرێك بەم شێوەیە نمایشی کرد وەك کەسێکی بێ لانە بۆ ئەوەی پیادەرەوەکان کەسەیریان دەکرد هەستیان بجوڵێت و هەست بکەن کە بارو دۆخی پەنا بەران و هەژاران چەند دژوارو قورسە و هاوکاری ڕێکخراوی خێرخوازی پێلاستوس ئارمێییا بکەن، کە پیتاک کۆدەکەکەنەوە.
پاش ئەم ئەزموونە تاریا دەڵێ:
لەوانەیە ئەو سواڵکەرێ یان پەناهەندەیەك بوایە بەڵام بەخت کردی بەسەرۆكی ووڵاتێك بۆیە ئەو هەست و سۆزێکی بێ کۆتای هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە بەخت یاوەریان نەبووە .
به‌روار:  03/08/2022
463   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   725
کۆی سه‌ردان:   29260364