ونبوویەکی کۆڕەوەکە لە گەیلان غەربە

مەعسومە میربەگی کچێکی کوردی خەڵکی باشوورە بە مەلۆتکەیی لەکاتی کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ لە ئۆردوگای" تەنگەی دیارە" لە گەیلان غەرب دۆزراوەتەوە،" وێنەی مناڵەکە ھی ئەودەمی مەعسومەیە " ئەوکاتە ژنێکی گەیلانی وپیاوێکی کرماشانی مەعسومەیان کردۆتە مناڵی خۆیان و لە کرماشان گەورەیان کردووە، تا مەعسومە ھاوسەرگیری نەکردووە ھیچیان پێ نەوتووە، دوواتر کە بەچیرۆکی خۆی زانیوە زۆر حاڵی خراپ بووە و چەند ساڵێکە تووشی شڵەژان وپەشۆکانی دەروونی بووە .
ئێستا مەعسومە لیسانسی لە ڕشتەی زمان وئەدەبیاتی فارسیدا ھەیە و دایکی دوو کوڕە و لە گەڵ ھاوسەری لە گەیلان غەرب نیشتەجێن .

مەعسومە زۆر زۆر پێویستی بەوەیە خێزانەکەی بۆ بدۆزینەوە ، لەکاتی کۆڕەوەکەدا خەڵکی گەرمیان و کەرکوک و شوێنی تریش لەو ئۆردوگایەی گەیلان غەربدا بوون ، بۆیە بەرپرسیارێتی ھەموومانە بەدووای خێزانەکەیدا بگەڕێین، ھەر خێزانێک ئەو کاتە مناڵیان لێ ون بووە دەتوانرێ لە تاران لە ئاژانسی ژنەتیکی ئێران پشکنینی DNA یان بێبەرامبەر بۆ بکرێ لەسەر بەڵێنی دکتۆر تەوەلایی سەرۆکی ئاژانسەکە .

ھەر خێزانێک ونبویەکی ئەو کات وشوێنەیان ھەیە بۆ گەیشتن بەمەعسومە ڕێنوێنیان دەکەین.

ڕۆژنامەنووس
بێستوون ژاڵەیی
به‌روار:  27/07/2022
997   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   359
کۆی سه‌ردان:   29232438