من بە کوردی بۆت دەنووسم سەرۆک وەزیر .
بە تورکەکان بڵێ وەرگێڕانت بۆ بکەن !
دەزانم وڵاتەکەت دەپارێزی ، بەڵام بۆچی بە دروستکردنی کارەسات بۆ کوردان ؟
ئێوە ناو و ناوبانگی خۆتان و دیمۆکراسیتان خستە بەر پرسیارێکی گەورەوە . ئەرێ بەڕاست ئێوەن سۆسیال دێمۆکرات ؟ ئێوەن پارێزەری مافەکانی مرۆڤ؟
یان ئەو کچ و ژنانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە کردەوە مرۆڤایەتیان لە دڕندەترین دوژمن پاراست .
دەمزانی وەک هەمیشە سازش لەسەر خوێنی کورد دەکرێ ، بەڵام ئێوە تایتڵێکی ترتان بە بەرۆکی خۆتانەوە هەڵواسی بوو ، کە نەدەبوو وەهمی ترس و بەرژەوەندی ڕەنگ و پرنسیپەکانتان کاڵکاتەوە !
ئەو بڕوایەی من و هەزاران هەزار مرۆڤی ئازادیخواز بە ئێوەی هەبوو ، بوون بە بڵقی سەر ئاو .
شەرمە هاوڕێی ئەردۆغان بن ، شەرمە ئێمە بە تیرۆرست بزانن . ئێمە لەسەر خاک و ناو خەڵکی خۆمان خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی دەکەین ، بە تیرۆرستەکەی هاوڕێت بڵێ کوردستان جێبهێڵێت .
من
تیرۆریستێکی جوانم
(مین ) دەنێمە ژێر پێی ئەو وشە خوێڕیانەی
وێنەکەم لە ئاوێنەیەکی شکاودا پیشان دەدەن !
جەوهەر جەلال
بهروار: 01/07/2022
724 جار خوێندراوهتهوه
|