دەقی قسەکانی ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید پاش دیداری ئیلهام ئەحمەد
دەقی قسەکانی ئان لیندێ   وەزیری دەرەوەی سوید پاش دیداری  ئیلهام ئەحمەد
ئۆکتۆبەری ساڵی 2019

“سوید لە قوڵایی دڵەوە سپاسی ئەو قوربانیدانەی  کوردەکان و کەمایەتییەکانی ناوچە دەکا کە لە پێناوی شەڕ لە دژی داعشدا هەم گیانیان بەخت کرد و هەمیش تووشی ئازاری زۆر و کارەساتی ئینسانی هاتن.
من ئیمڕۆ ئەم سپاسنامەیەم لەکۆبوونەوەیەکدا لە ستۆکۆڵم کە بۆ باس لە سەر هێرشی سەربازی تورکیا پێکهاتبوو بە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆنسەی سوریای دیمۆکراتیک ڕاگەیاند.

سوید هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک هێرشێک لە دژی مافە نێونەتەوەییەکان شەرمەزار دەکا و هەوڵ دەدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەروپا گەمارۆی هاوبەشی یەکیەتی ئەوروپا بە سەر تورکیادا بسەپێنین. ئێمە هەتا ئێستا لە لایەن خۆمانەوە هەنگاوی باشمان هەڵهێناوەو چاوەڕێمان لە یەکیەتی ئەوروپا هەیە کە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا هەڵبگیردرێ.

ڕۆڵی کوردەکان لە دژی داعش و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەو پەرەگەتنی تیرۆریزم لە ناوچەدا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ و بنەڕەتی بووە. ئەوان لە کاتی خۆدا ئەرکێکی قورساییان خستە سەر شانیان ئێستا نۆرەی جیهانە کە پشتگیرییان بکات”.
سیاوەش گۆدەرزی وەریگێڕاوە
لینکی پۆستەکەی ئاننا لیندێ   

به‌روار:  01/07/2022
545   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29262387