مردم لە ئەحمەدئاوا بمنێژن.

د.مایکڵ دۆناڵد هیستن، دكتۆرێكی ئەمەریکییە، پزیشكی بواری هیستۆپاسۆلۆجییە، 14 ساڵە لەهەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی دەژیت، لە نەخۆشخانەی شۆڕش کاردەکات خۆبەخشانە، ڕۆژانی هەینیش دەچێتە نەخۆشخانەی هیوا.
لەکۆتا لێدوانیدا وتی گەرمردم مەمنێرنەوە بۆ ئەمریاکا لە ئەحمەدئاوا بمنێژن.
چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێدەکات، دکتۆر مایکڵ نەخۆش گەلێکی زۆر لەکوردستان ڕوی لێ دەکەن، چەند نەخۆشێکی گوندی ئەحمەدئاواش ڕوحیان شادبێت کە ژیانیان ئاوەبووە پێشتر سەردانی دکتۆر مایکڵیان کردوە، ڕێز نواندنی زۆری کەسوکاری نەخۆشەکان بۆ دکتۆرو میوانداری کردنی بۆ گوندی ئەحمەد ئاوا سەرتای ئاشنابونی دکتۆر ئەبێت بەم گوندە، هەر ئەمەش وادەکات بڵێت گەر مردم مەم بەنەوە بۆ نیشتمانی خۆم لێرە و لە گوندی ئەحمەدئاوا بم نێژن، هاوکاتیش خاتو دکتۆرە ڕوناک عبدالقادر کە ئەحمەد ئاوا زێدی دایکیەتی و خوێندکاری دکتۆر مایکڵ دەبێت زوزو لەگەڵ خۆی بەرەو گوندی ئەحمەد ئاوا دەیبات و تێکەڵی لەگەڵ دانشتوانی گوند زیاتر دەبێت.
منیش دەڵێم لێی مەگرن چونکە دکتۆرم بینیوە لە مەڕاسیمی بەخاک سپاردنی نەخۆشەکانی ئامادەبووە لە ئەحمەد ئاوا، چلۆن خەڵکی دێ گەورەو بچوک ماتەم دەگێڕن پولێک شین دەکەن و پولێک گۆڕ ئامادەدەکەن، مەگەر هەرخودا خۆی بزانێت چەند بەڕێزەوە ماڵئاوای لەمردوەکەیان دەکەن، ئەم دیمەنانە وای لە دکتۆر مایکڵی هەشتاو پێنج ساڵ کردوە خەم لەڕۆژی پرسەکەی بخوات، خۆی چاک دەزانێت جەستەی ئەمانەتی دەستی کێ بکات، چەند بەڕێزەوە بەخاکی دەسپێرین،
نازانم تەمەنی من درێژتر ئەبێت لە دکتۆر یاننا، لێ ئەگەر عومری من باقی بوو، داخی مەرگی مایکڵم چەشت بەڵێن بێت بەدەستی خۆم ئەسپەردەی خاکی بکەم جوانترین مەزاریشی بۆبکەم، دڵنیام ئەحمەد ئاواش بەکۆڵێک لەعشقەوە لەئامێزی دەگرێت.
بەیارمەتی شێرکۆ بێکەس منیش دەڵێم
لێرە بمرە .. جانی جانان!
لێرە بمرە
شەماڵی ئێرە تۆ دەناسێ و
داڵ و هەڵۆکانی
ئێرەش دەزانن
تۆ لەكام بەفری شاخانی!
لێرە بمرە
جانی جانان!
لێرە بمرە
من دەزانم خاکی ئێرە
عاشقەو مەیل بڕە
بۆنت ئەکاتەبەری
دار سۆنبەرەکانی دێێ
هەمو ساڵێ
کرسمسان پەخشت ئەکا
من دڵنیام غەریب نابیی
لێرە گردە گوێیت بودەگرێ
نەیجەکۆڵە کۆڵی غەریبت لەکۆڵ ئەنێ.
ڕەزی نێو مەزارەکە سەمات بۆدەکا
سێداران بەزمانی خۆتو کوردی و هەورامی
بۆت ئەچڕێ کەوئاسا.
لێرە بمرە جانی جان لێرە بمرە.
شوان هەورامی .
به‌روار:  01/07/2022
87   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لەوە هەیە گۆشەگیر یان رادەستی تورکیا بکرێن، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.

درێژه‌ ...

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە درێژه‌ ...

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتە درێژه‌ ...
ڕۆژێك ئافرەتێك هات بەگریان و داد و فیغان هەر چاوێکی هەڵدێنا و مستێك فرمێسکی دەباراند، لەدەست مێردە ناجسنەکەی کە چۆن دارکاری دەکا و نان و شەقی دەداتێ و چەندین جاران وەختبووە بیکوژێ. درێژه‌ ...

گەشتە دوو سەعاتییەکەی ماڵتا و گەشتە یەک ڕۆژییەکەی عەربەتی ناوەڕاست!

هەر رۆژیک بڕیاربوایە کە بۆ سەردانی ماڵ میمکم، یان بۆ بەجیهێنانی پرسەیەک سەردانی عەربەتی نا درێژه‌ ...
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆر درێژه‌ ...


نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناشێت... بە بڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە درێژه‌ ...
دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا درێژه‌ ...
گوێیان نەگرت 🙉
كۆڵان نەما هاوار نەكا
شەقام نەما نەقیژێنێ
شیعر نەما وتار نەما
بەرۆكی كورسی پەرلەمان وەزارەت و
یەخەی حزب و یەخەی هەرێم
یەكە یە درێژه‌ ...

دوای ئەوەی شەش کیلۆ خەیاری ناسکی بەرهەمی خۆماڵی بۆ کێشامو ووتی فەرمو یەک هەزار دینار ئەکا،لە جێگای خۆما وەستامو دەیان خەیاڵ بە مێشکما هات.
شەرمم ئەکرد تەنها یەک هەزار درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   338
کۆی سه‌ردان:   26168160