ئامینە کاکەباوە هەڕەشەی متمانە سەندنەوە لە وەزیری دەرەوە دەکا!
کاکەباوە ئەمشەو بە بەرنامەی خەبەری کانالی چواری تێلێڤیزیۆنی سوێدی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ ڕۆژێکی ڕەشە، حکوومەتی سوێد کوردەکانی کردە قۆچی قوربانی. ئەمن هیوادارم پارتییە سیاسییەکانی دیکەش ئان لیندێ وەزیری کاروباری دەرەوە بانگ کەن بۆ بەردەم کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارڵمان، ئەگەر ئەوە نەکرێ دەبێ داوای متمانە سەندنەوە لە وەزیری کاروباری دەرەوە بەرز بکرێتەوە.
ڕۆژنامەی ئافتون بلادت کە ئەو خەبەری سەرەوەی بڵاو کردووەتەوە لێی زیاد دەکا. بە پێی ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ تورکیا لەگەڵ شتی تر بەڵێنی دراوە سوێد پشتیوانی لە پەیەدە و یەپەگە نەکا- ئەو بەڵێنەی کە سۆسیال دێمۆكراتەکان بە ئامینە کاکەباوەیان دابوو دەیشکێنن. بۆ ئەوەی داوخوازی بێ متمانەیی بەرز بکرێتەوە بەڵانی کەمەوە ١٥ نوێنەری پارڵمان دەبێ داوخوازێکی وا بکەن.
حەسەن قازی
بهروار: 29/06/2022
635 جار خوێندراوهتهوه
|