ئەحمەد حەسەن بەكر بڕیاریدا كە لەبەردەم زانكۆدا لاشەكەی هەڵبواسرێت

🔺هاوشێوەی روداوەكەی هەولێر

لە چواری تەموزی ساڵی ١٩٧٠شاری بەسرە بەتایبەت و عێراق بەگشتی هەواڵێكی پڕ شۆك رایچڵەكاند.،هەواڵەكەش :خوێندكارێكی زانكۆ بەشی ئەندازیاریی هەستا بەكوشتنی سەرۆكی زانكۆی بەسڕە ..كە هەواڵەكە بڵاو بووە یەكسەر سەرۆككۆماری ئەوكاتە ئەحمەد حەسەن بەكر بڕیاریدا خوێندكارەكە لەسێدارە بدرێت ،بە دەق بەئەندامانی دادگای شۆڕشی وت :تەنها جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەئەستۆی ئێوە بێ هیچ موناقەشەیەك جێ بەجی بكەن ،خۆشی تەلەفونی كرد كە جەستەی بكوژەكە لەبەردەم زانكۆدا هەڵبواسرێت.
موسا عەبدولحەمید كە ئەندامی فرقەی بەعس وسەرۆكی یەكێتی خوێندكاران لقی بەسڕەبوو ،قوتابی قۆناغی سێیەمی ئەندازیاریی بوو لە بەشی ئەندازیاریی كارەبا.
دكتۆر خەلیل تاڵب كە بەفەرمانی بەكر كرا بوو بە سەرۆكی زانكۆی بەسڕە ،بڕیاریدا بە فەسڵكردنی ئەم قوتابییە ئەوەش بەهۆی ئەوەی دووساڵ لەسەریەك بەهۆی قۆپیكردن و كەوتن ئەو بڕیارەی بۆ دەركرا.هەرچەندە موسا زۆر هەوڵیدا كە فرسەتی بدەنەوە كە بەشداری قۆناعی دووەمی تاقیكردنەوەكان بكات بەڵام هەم ئەنجومەنی بەشەكەی وهەمیش سەرۆكی زانكۆ داواكەی قبوڵنەكرد(موسا سەرئێشەی بۆ مامۆستاكان وبەشەكەی دروستكردبوو).
بێ ئومێدی و فەسڵبونی وایكرد موسا لەرێی ئەو دەمانچەیەی كە بەدیاری حزبی بەعس پێی بەخشیبوو كۆتایی بە ژیانی سەرۆكی زانكۆ بهێنێت.

*رۆحیان شاد ئەو دوو مامۆستایەی ئەمڕۆ كە ئەوانیش قوربانی روداوێكی هاوشێوەبوون

كتێبی :اعدام طالب جامعي
شامل عبدالقادر
بغداد ،طبعة الاولى ٢٠٢١
١٧٧لاپەڕەیە
محەمەد نووری
به‌روار:  28/06/2022
437   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   258
کۆی سه‌ردان:   29231648