ئاگاداری ئەم ڕیکلامانەی فەیسبووک بن
تۆش هەست دەکەیت ڕێکلامی لەو جۆرە دێنە بەرچاوت لە فەیسبووک وەک ئەوەی ئاگاداری کڕین و گەڕانەکانت بووبن؟ 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکانی فەیسبووک سیستێمەکەیان وا درووستکراوە کە هەرچی زانیارییەکی هەستیار لەسەر نەخۆشی و دەرمانبەکارهێنان یاخود ژیانی سێکسی کەسێک هەوڵ بدرێت بنێردرێت بۆ فەیسبووک و بەمەبەستی ڕێکلام بەکاربهێنرێت ئەوا فەیسبووک دەیسڕێتەوە، بەڵام لە تاقیکردنەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆتدا پێجەوانەکەی دەرکەوتووە کاتێک لاپەڕەیەکی ئەلەکترۆنییان بە ناوی دەرمانخانەیەکی فەیک دامەزراندووە بینیویانە کە زانیاریی کڕیارە فەیکەکانی ئەو پەیجە لە فەیسبووک سەیڤ کراون واتا وەرگیراوە و هەڵگیراوە و لەلایەن بازرگانانەوە وەک ڕێکلام بۆ بەرهەمەکانیان لە فەیسبووک بەکارهێنراون بەبێ ئەوەی فەیسبووک هۆشدراییان بداتێ یاخود ڕێکلام و زانیارییەکان بسڕێتەوە، بۆ نموونە لەم دواییەدا دەرکەوت کە دوو دەرمانخانە لە سوید زانیارییان لەسەر کڕیارەکانیان ناردبووە فەیسبووک و کرابوونە ڕێکلام. 

فەرموون زیاتر لە لینکەکەدا ببیستن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  28/06/2022
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   29237846