با پەروەردە پێش فێرکردن بێ

دکتۆر "ڤیکتۆر فرانل" یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی لە زیندانی نازیەکان و مرۆڤ سوتاندن و خنکاندن بە غاز ڕزگاری بووە؛
نامەیەکی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایانی جیھان کردوو تیایدا نوسی:

* چاوەکانی من شتگەلێکیان بینی کەنەدەبوو چاوی ھیچ مرۆڤێک بیبنێ
من ژورەکانی گازم بینی کە لەلایەن بەتواناترین ئەندازیارەکانەوە نەخشەی کێشرابوو...
من پزیشکە لێھاتووەکانم بینی کە بەسادەیی مناڵە بێ تاوانەکانیان ژەھرخوارد دەکرد...
پەرستارە شارەزاکانم بینی کەبە یەک دەرزی ژیانیان لەمرۆڤەکان دەسەندەوە...

من دەرچووەکانی زانکۆم دەبینی کەبەبێ سڵکردنەوە مرۆڤەکانیان دەسوتان و بە ئاگریان دەسپاردن...

ھەموو ئەمانە منیان سەبارەت بەخوێندن و فێرکردن دودڵ کرد!

داواتان لێدەکەم کە ھەوڵ بدەن لەپێش ئەوەی خوێندکارەکانتان بکەن بە دکتۆر یان ئەندازیار بیانکەن بەمرۆڤ و مرۆڤسازی بکەن...بۆئەوەی ڕۆژێک نەبن بەدڕندەو جانەوەرێکی نەخۆشی خوێنەواری زیرەک!

بوون بە پزیشک یان ئەندازیار کارێکی زۆر دژوار نییە ھەموو کەس دەتوانێت بەچەند ساڵێک ھەوڵ و کۆشش پێی بگات، خوێندکارەکانتان فێر بکەن کە باشترین و گەورەترین سەرمایەی ھەریەکێک لەوان (مرۆڤ بوونە)، کە بەھیچ بڕوانامەیەکی خوێندن لە جیھاندا بەراورد ناکرێت..

بۆیە دەڵێم با پەروەردە پێش فێرکردنبێت.
وەرگیراوە
به‌روار:  27/06/2022
556   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   333
کۆی سه‌ردان:   29253430