مناڵ دایکی خۆش دەوێ یان باوکی؟؟

دوكتۆر (ئەحمەد خالد تۆفيق) دەڵێت: کاتێ مناڵەکان لەقوتابخانە دەگەڕێنەوە، بەلای چەپدا دەسوڕێنەوە بۆ چێشتخانە بۆلای دایکیان، هەرگیز بەلای ڕاستدا ناڕوانن کە کتێبخانەکەی منی لێیە و منیش لەوێدام، کە چەند هەنگاوێکە!
زۆر لەسەر ئەم پشتگوێخستن و گوێ پێنەدانە ناوەستم، هەندێ کات دەبیستم دایکیان پێیان دەڵێت:
ـ سڵاوتان لە باوکتان کرد؟ بڕۆن سڵاو لەباوکتان بکەن!
جا لەنێوان داواکاریی ئەوو جێبەجێکردنی مناڵەکاندا، چارەکێک تاکو نیو کاتژمێر دەخایەنێت!
لەسەر ئەم پشتگوێخستن و گوێ پێنەدانەش ناوەستم!
دنیا زۆر جەنجاڵە، ڕێگای نێوان چێشتخانەو ژوورەکەی منیش قەرەباڵغیەکی زۆری ڕێگا هەیە، بۆیە گەیشتن بەمن کاتێکی زۆری دەوێ!
لەکۆتاییدا، تاک تاک و بەسڵاوێکی ساردوسڕەوە دەگەنەلای منیش!
هەفتەی ڕابردوو، لەگەڵ گەیشتنەوەی کوڕە گەورەکەمان، منیش لەژوورەکەم هاتمەدەرەوەو بینیم لەچێشتخانە وەستاوە، خەریکە شتێک دەدات بەخانمی دایکی، کاتێ منی بینی؛ گەڕایەوە دواوە و شتەکەی لەپشتیەوە شاردەوە، منیش بێ سەرنجدان ڕێگای خۆمم گرتەبەرو تێپەڕیم. کاتێ گەڕامەوە بینیم شتێک دەخاتە دەمی دایکیەوە، کە (شوکولاتە)یەکی گرانبەها بوو، لەپارەی خەرجی خۆی بۆ دایکی کڕیبوو، کاتێ منی بینی شەرمیکرد، نەیزانی چۆن هەڵوێستەکە پەردەپۆش بکات!
پاشان... دوای چەند ساتێک، هەوڵیدا لەگیرفانی کاوبۆکەی، پارچە شیرینییەک دەربهێنێت کە لەبنی گیرفانی گیربووبوو بەئاستەم بۆی دەرهات، هەندێ پارچە دەسڕیشی لەسەربوو، پێشکەشی منی کرد، منیش سوپاسم کرد!
من لەسەر ئەم (جیاکارییە ڕەگەزییە)ش زۆر ناوەستم!
ڕاستە، ئەو شکولاتەی بۆ دایکی کڕیبووی؛ زۆر بەتاموچێژ بوو، بەڵام من هەراسان نابم لەوەی مناڵەکان هەموویان مەیلیان بەلای دایکیاندایە، چونکە ئێمەش هەروابووین، بگرە زیاتریش!
سەرەڕای ڕەنج و ماندوبوون و گەڕان و سۆز و خۆشەویستی باوک، بەڵام لایەنگیری هێشتا هەر بۆلای دایکە، ئەوەش سروشتی مرۆڤە، ناتوانین بەسەریدا زاڵبین!
بەڵام سەیر ئەوەیە، مناڵ زۆر درەنگ خۆشەویستی باوکیان دەدۆزنەوە، جا یان دوای کۆچی دواییان، یان دوای نەخۆشی و نەمانی ئارەزوو و چێژی ژیان لەلایان، ئەوکات خۆشەویستییان بۆدەردەبڕین! ئەوەش خۆشەویستیەکی زۆر دواکەوتوو و درەنگوەختە بەپێی کاتی باوکایەتی!
ئێستاش کاتێ سەرگەردان دەبم بۆ بڕیاردانێک، یان ژیان تەنگم پێهەڵدەچنێت، یان دوودڵ دەبم لەهەڵبڕینی بابەتێک، ئاهێک هەڵدەکێشم و دەڵێم: (تۆ لەکوێی باوکەگیان)؟!

وەرگێڕانی حەسەن مەحمود قادر
به‌روار:  15/06/2022
73   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

لە بەریتانیا چوم بۆ تەوالێت بۆ میزکردن لە تەنیشت پیاوێک وەستام ،پیاوەکە پرسی:
کوردی کاکە ؟
وتم بەڵێ
خەڵکی سلێمانیت ؟
وتم بەڵێ
وتی موالیدی هەفت درێژه‌ ...
ژنە گەشتیارێکی ئینگلیز لە بەسرە زۆر سەرسام بوو بە دیزاینی گەڕەکە کۆنەکانی شار، پرسی کێ دیزاینی ئەو گەڕەکانەى داناوە؟
گووتیان: ئینگلیز

دوایی گەیشتە سەر کۆرنیشی بە درێژه‌ ...
هاووڵاتیی سویدی ڕادەست ناکرێت و یاسای سوید و پەیماننامەکانی یەکییەتیی ئەورووپا پەیڕەو دەکرێت. ئەمە وەڵامی وەزیری داد و ناوخۆی سوید مۆرگان یووانسۆنە بۆ داواکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان س درێژه‌ ...

بە تورکەکان بڵێ وەرگێڕانت بۆ بکەن !
دەزانم وڵاتەکەت دەپارێزی ، بەڵام بۆچی بە دروستکردنی کارەسات بۆ کوردان ؟ 
ئێوە ناو و ناوبانگی خۆتان و دیمۆکراسیتان خست درێژه‌ ...
دەقی قسەکانی ئان لیندێ   وەزیری دەرەوەی سوید پاش دیداری  ئیلهام ئەحمەد
ئۆکتۆبەری ساڵی 2019

“سوید لە قوڵایی دڵەوە سپاسی ئەو قوربانیدانەی&n درێژه‌ ...

د.مایکڵ دۆناڵد هیستن، دكتۆرێكی ئەمەریکییە، پزیشكی بواری هیستۆپاسۆلۆجییە، 14 ساڵە لەهەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی دەژیت، لە نەخۆشخانەی شۆڕش کاردەکات خۆبەخشانە، ڕۆژانی هەین درێژه‌ ...
Dror Feiler 
درور فەیلێر، Dror Feiler هونەرمەندی ناسراوی سویدی - جولەکە:

“لە ڕێکەوتننامەکەدا هاتووە کە سوید هاوکاری تورکیا دەکا لە تێکۆشان لە دژی ت درێژه‌ ...

کاکەباوە ئەمشەو بە بەرنامەی خەبەری کانالی چواری تێلێڤیزیۆنی سوێدی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ ڕۆژێکی ڕەشە، حکوومەتی سوێد کوردەکانی کردە قۆچی قوربانی. ئەمن هیوادارم پارتییە سیاسییەکانی درێژه‌ ...
دەقی یادداش
١. ئەمڕۆ نوێنەرانی تورکیا،فەنلاند و سوێد، لە ژێر ئیشڕافی سکرتێری گشتی ناتۆ، لە سەر ئەوانەی خوارەوە ڕێک کەوتن.
٢- ناتۆ هاوپەیمانییەکە لە سەر پرێنسیپی بەرگر درێژه‌ ...
نووسەرانی کورد و سامی لە باکووری سوید چاویان بەیەک کەوت. لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی تایبەتدا نووسەرانی کورد سەردانی باکووری سویدیان کرد و لەگەڵ نووسەرانی گەلی سامی لە باکوور کۆبوونەوە. درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   904
کۆی سه‌ردان:   25920522