وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگاداری تورکیا دەکاتەوە

 نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێمە بڕوامان  هەیە تورکیا پابەند بێ بە  ئاگربەس کەوا  لە ئۆکتۆبەری  ٢٠١٩ ئەنجام درا،  هەر هێرشێکی سەربازی بۆ باکوری رۆژهەلاتی سوریا، هەر ئۆپەراسیۆنێک کاریگەری لەسەر هێزەکانمان لەسوریا دژی داعش و هاولاتیانی سڤیل دەبێت،  
 بۆیە لەگەل ئەو ئۆپەراسیۆنانە نین.
بەلام روسیا گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەلکردووە، لە دوو رۆژی رابردوودا هەماهەنگی لەنێوان میتی تورک و سوریا هەبووە، 
لە بەرامبەر ئەندامیەتی سویدو فنلەندا لە ناتۆ، تورکیا سەقفی داوایەکانی لە ئەمریکا زیاد کردووە، بەلام کۆنگریسی ئەمریکا لەسەر بڕیاری پێشووی بە ڕاگرتنی داوکارییەکانی بۆ تورکیا بەردەوامە. ئەگەر تورکیا بەرامبەر S400 خۆی یەکلایی نەکاتەوە، کەئەمەش ئەستەمە چونکە دەکەوێتە بەر هێرشی پۆتین، کۆنگریسی ئەمریکی لە دوو رۆژی رابردوو سەرۆک وەزیرانی یۆنانی بە چەپلەڕێزان پێشوازیان کرد.
دوای ئەمەش ئەردۆگان ئۆپەراسیۆنێکی تری بەقووڵڵایی ٣٠ کم لەژێر دەسەلاتی ناوچەکانی هەسەدە راگەیاند،  لەوتەی نید بپرایس  دەردەکەوێ کەوا گلۆپی سەوزی بۆ هەلنەکراوە، بەلام روسیا و سوریا بۆیان هەڵکردووە،  بۆیە تورکیا لەگەل ئەمریکا لە تاقیکردنەوەیەکی دژواردایە، 
ستیڤان دۆگانین وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک لێدوانێکی توندی دا، کەوا دژی هەر هێرشێک بۆ سەر سوریا دەبینەوە لەلایەنی تورکیا یان هەر لایەنێکی تر ، لەو کاتەی تورکیا ئیدیعای گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا دەکات، بەم هەنگاوە دیموگرافی ناوچەکە ئالۆزتر دەبێتەوە، 
ئەگەر تورکیا ئەم کارە بکات، ئەردۆگان سەری خۆی و تورکیا بە یەکجاری دەخوات، دوور نییە کودەتایەکی سەربازی لە شێوەی پاکستان رووبدات. چونکە ولاتانی ئەوروپاش دەستیان لە ئەردۆگان ششتووە، بەتایبەتی دوای هەڕەشەی دەرکردنی 10 بالوێزی ولاتانی ئەوروپاو ئەمریکا،
 لە چەند مانگی رابردوودا، دوای بڕیاری زیندانی چالاکوانان عوسمان کاڤالاو سەرۆکی پێشووی هەدەپ سەلاحەدین دەمیرتاش و ناڕەزاییەکان دەربارەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا.
ئەردۆگان لە وتەیەکی ماوەی رابردوودا،  برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  وەکو نوێنەری پەیەدەو پەکەکەو یەپەگەو هەرچی بۆنی کوردی لێ بێ، تەنها کوردی مردوو نەبێ،
لە خوارەوە سەیری تویتەکەی بکەن
کلیکی ئێرە بکە
پۆڵا عەوڵا
به‌روار:  25/05/2022
533   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   525
کۆی سه‌ردان:   29248336