ئامینە کاکەباوە چیتر پشتیوانی لە سۆسیالدیموکراتەکان ناکات، لە دوای مەرجەکانی تورکیا بۆ سوید.
-
ئامینە کاکەباوە، سیاسەتمەداری سەربەخۆ و پەرلەمەنتاری سوید، چیتر پشتیوانی یەکلاکەرەوە لە سۆسیالدیموکراتەکان ناکات، ئەمە لە دوای مەرجەکانی تورکیا بۆ سوید.
-
پاییزی ساڵی ڕابردوو سۆسیالدیمۆکراتەکان لە گەڵ ئامینە کاکەباوە ڕێککەوتنێکیان هەبوو، ئیتر دوای ئەوە کاکەباوە ڕازی بوو دەنگی خۆی بە ماگدالێنا ئاندێرشۆن بدات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی سوید .
-
ئێستا ئامینە کاکەباوە لەو بڕوایەدایە کە سۆسیالدیمۆکراتەکان پابەند بە ڕێکەوتنەکە نین و ناڕازاییە لە شێوەی مامەڵەکردن لە گەڵ ئەندامان و لایەنگرانی یەپەگە
-
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 20/05/2022
714 جار خوێندراوهتهوه
|