جەنگیزخان 16 ملیۆن نەوەی هەیە

جەنگیزخان ئیمپراتۆڕی مەنگۆڵییەکان تەنیا شەڕکەر و دامەزرێنەری یەکێک لە ئیپراتۆرییەتیەکان نەبووە، هەروەها باوکی چەندین کوڕبووە، بەجۆرێک بەپێی سەرچاوەیەک هەموو ٢٠٠ پیاوێک لە جیهاندا یەکێکیان لە نەوەی ئەو ئیمپراتۆڕەیە.

بەپێی ماڵپەڕی " ancient-origins"، توێژینەوەیەکی بۆماوە زانیی دەریخسوتووە، کە نزیکەی ١٦ ملیۆن پیاو لە ژیاندان و بە ئەگەری زۆرەوە هەموویان لە وەچەی "جەنگیزخانەوە" هاتوون، پێوەرە بۆماوەییەکان ئەوە دەردەخەن کە کرۆمۆسۆمەکانی Y تایبەت بەوان هەمووی دەگەڕێنەوە بۆ باوکە گەورەیان کە "جەنگیزخانە".

لە توێژینەوەکەشدا ئاماژەبەوەدراوە، کە کرۆمۆسۆمەکانی Y تەنیا لە باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کوڕەکەی، بۆیە ئەم پێوەرەیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی لیستێک بۆ وەچەی پیاوان، توێژینەوەکە پێشنیاری کردووە کە ئەم بڵاوبوونەوەی بەردەوام و سەرکەوتووانەی ڕەچەڵەکی باوکایەتی لە باوکەوە بۆ کوڕێک دەرئەنجامی هەڵبژاردنێکی بەمەبەست بووە نەک بە رێکەوت.

بە گوێرەی گۆڤاری "Nature" زانستی، ئەو وەچە زۆرە، پشت بەو سیستەمە کۆمەڵایەتیانە دەبەستێت کە رێگە بە پیاوەبەهێزەکان دەدات منداڵ لە زۆرێک ژنەوە بخەنەوە."

جەنگیزخان بەلایەنی کەمەوە شەش ژنی مەغۆلی و زیاتر لە ٥٠٠ خۆشەویستی هەبووە، خۆشەویستەکان بەزۆری شاژن یان شازادە بوون کە لەو خاکانە دەستگیر دەکران کە لەلایەن هاوپەیمانانییەوە داگیردەکران، وا دیار بووە کە جەنگیز توانیوویەتی کات بۆ هەموویان دابین بکات.

ئێن ئاڕتی
به‌روار:  19/05/2022
825   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   989
کۆی سه‌ردان:   29236183