دوێنێ تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕووی خۆر ڕوویدا

دوێنێ بەرواری 10 ی ئایار 2022 لە کاتژمێر 4:55 ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان تەقینەویەکی گەورە لەسەر پەڵەی ڕەشی خۆر AR3006 ڕوویدا، توندیەکەی گەیشتە X1.5-class ئەمەش مەترسیدار نیە بۆ ژیان بەڵام تەنیا لەوانەیە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕابگرێت بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام جارێ دیار نیە چەندە بڕی CME لەگەڵ بووە کە دەکاتە Coronal.Mass.Ejections واتە لێشاوی تەنۆچکەی بارگاوی کە لەسەر ڕووی خۆرەوە دەرچووە لەکاتی تەقینەوەکە، لەبەر ئەوەی ئەو پەڵەڕەشە لەکاتی تەقینەوەکە ڕووی لەهەسارەکەمان بووە بۆیە ئەگەر بڕێکی ئێجگار زۆری ئەو لێشاوەی لە تەنۆچکەی بارگاوی لەگەڵ بووبێت ئەوا دور نیە لەکاتی گەیشتنی بەهەسارەکەمان دوای یەک بۆ دوو ڕۆژ زیان بە سەتەلایتەکان و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بگەیەنێت...

لە کاتی تەقینەوەکە تیشکێکی ئێجگار زۆر و بەهێزی کارۆموگناتیسی لە شوێنی ئەو تەقینەوەیە دەرچوو و بە نزیکەی 8 خولەک گەیشت بە هەسارەی زەوی و هەموو ئامێرکانی پەیوەندیکردنی لەسەر شەپۆلی کورت Short.Wave لە ڕووبەرێکی فراوان بۆ ماوەیەکی کاتی لە کار خست، نەخشەی ڕووبەرەکەم لە کۆمێنتی دووەم بڵاوکردۆتەوە، بەڵام تەنۆچکە بارگاویەکان کاتیان دەوێت بۆ ئەوەی بگەن چونکە تیشک نین و بارستەن واتە تەنۆچکەن بۆیە خێراییان زۆر کەمترە لە تیشک بۆیە یەک بۆ دوو ڕۆژی پێدەچێت تا دەگات بە پێی توندی تەقینەوەکە....

چاوەڕوان دەکرێت ژمارە و توندی ئەو تەقینەوانە بگەنە بەرزترین ئاست لە ساڵی 2025 لەم سوڕەی ئێستای چالاکی خۆر کە خۆی لە دروستبوون و زۆربوون و دواتر کەم بوونەوەی پەڵە ڕەشەکانی سەر خۆر دەبینێتەوە، ئەم سوڕە سروشتیە و بەردەوام لەسەر خۆر هەیە و سەرەتا تا کۆتایی هەر سوڕێک نزیکەی 11 ساڵ دەخایەنێت...

ئەم تەقینەوانەی سەر ڕووی خۆر بەهۆی خاڵیبوونەوەی لوپی موگناتیسی ڕوودەدەن و لەکاتی ڕوودانیان بەپێ توندیان بڕێکی زۆر لە تیشكی ئێکس هەروەها تەنۆچکەی بارگاوی بە بۆشایی ئاسماندا بە دەوری خۆر بڵاودەکەنەوە، ئەگەر ڕووی تەقینەوەکان لە هەسارەکەمان بێت ئەوا بڕێک لەو تیشكانە بەنزیکەی 8 خولەک دەگەنە زەوی، تەنۆچکە بارگاویەکانیش کە دواتر دەگەن بەر بواری موگناتیسی زەوی دەکەون و بڕی هەرە زۆری پەرش دەبێتەوە بەهۆی ئەو بوارە، بەڵام ئەگەر زۆربێت هەندێکیان بەرگە هەوا دەبڕن و لەوانەیە زیان بە ئامێرکانی پەیوەندیکردن بگەیەنن، ئەگەر تەقینەوەکان زۆر زۆر‌ بەهێز بن دور نیە زیانی زۆر زۆر گەورە لەهەسارەکەمان بدەن بۆ نمونە دەتوانن بەشێکی‌ یان هەموو بەرگە هەوای‌ هەسارەکەمان دابماڵن...

لوقمان حەوێز...
به‌روار:  11/05/2022
60   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

 نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێمە بڕوامان  هەیە تورکیا پابەند بێ بە  ئاگربەس کەوا  لە ئۆکتۆبەری  ٢٠١٩ ئەنجام درا،  هەر هێرشێکی درێژه‌ ...

بەداخەوە ڕۆژی 2022.5.23 " میران پشتیوان" لە شاری ئێسکلستونا کوژرا.
کۆچکردوو تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
ڕەوانی شاد بێ.
درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات.
یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو.
پاش حەفتەیەک خاڵی مرد !
دووەم ووشە " پوورم " بوو.
پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە "میران پشتیوان"، كوردێكی نیشتەجێی سوید بە دەستڕێژی گولە كوژرا.

كاروان عەلی، شایەتحاڵی بە چاودیتەی رووداوەكە بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو درێژه‌ ...

فینلەندا ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مەرجەکانی تورکیا پەسەند بکات بەڵام ئامادە نین هیچ ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا بکەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەڵێت گفتوگۆکان ل درێژه‌ ...

د. نەوزاد ساڵح رەفعەت
لەم رۆژانەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، دەزگا و رێکخراوە تەندروستی‌یەکانی جیهان چەند حاڵەتێک‌یان بەم شێوەیە راگەیاند: 1 حاڵەت لە ف درێژه‌ ...

ئامینە کاکەباوە ژنێکی لێهاتوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و سیاسییەکی سەرکەووتوە. ئەم وتارەش دوورونزیک پەیوەندی بەو خانمە سەربەرزەوە نییە کە شانازی پێوە دەکەم. بەڵام دوا هەڵوێستی ئەر درێژه‌ ...
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو درێژه‌ ...
شیار عەلی: پێموانییە کە سوید لەبەرخاتری ئەردۆگان ڕای خۆی بگۆڕێت. 

شیار عەکی نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە سوید، دەڵێت بەهاو بەرژەوەندییە ه درێژه‌ ...

بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   340
کۆی سه‌ردان:   25700280