جەلالەکان!

پیس و پۆخڵترین چوار جەلال، تەمەڵترین چوار جەلال، هار وهاجترین و ئاژاوەگێرترین چوار جەلالی دونیا، ئەو چوار جەلالەی مەکتەبەکەی ئێمە بوون!

جەلالی مام عەول، جەلالی فاتە بێوەژن، جەلالی میمکە زڵێخام و جەلالی قالەی فەتحوڵا.

هەموو ڕۆژانێکی پێنج شەمە کە لە تەفتیشی مەکتەبدا مامۆستا واحید ئەیگوت: ڕیزەکانی پێشەوە بۆ دواوە وەرگەڕێن، ئەنجا جەلالەکان ئەکەوتنە خۆیان و بە تف چڵکی دەستیان پاک ئەکردەوە.
هێندە چڵکیش بە دەستیانەوەبوو، تفی خۆیان بەشی نەئەکرد و بەپەلە داوای تفیان لە منداڵەکانی تر ئەکرد!
جارێکیان جەلالی میمکە زڵێخام دانی هەڵکێشابوو نەیئەتوانی تف بکاتە سەردەستی خۆی و پاکی کاتەوە، بە ئیشارەت داوای لە خالیدی مامە نامیق ئەکرد کە تۆزێک تفی بداتێ!
خالیدیش ئەیگوت: هەر بەشی خۆم واپێ و نایدەمە ئەسحاوەش!

جا هەموو تەفتیشێکیش لانی کەم چوار تەل تەقێن و سێ دارلاستیک و پەنجا مەتر حەبلی داو و دەیان هەڵمات و سەدان رەسمی شقارتە و جار جارەش زەردەواڵە لە ناو پاکەتی جگەرەدا و دوپشکی جزو دەهاتوو لە ناو قاوغە شقارتەدا لە گیرفانی ئەو چوار جەلالەدا ئەگیرا !

جارێکیان مامۆستا میکائیل مەسیحی لە ڕیزەکەدا تەفتیشی ئەکرد، ستیانێکی سوری ( ئەو کات پێمان ئەوت مەمکە هەڵواس) لە گیرفانی جەلالی ئەحەی نازەدا دۆزیەوە.

مامۆستا میکائیل هەر کە ستیانەکەی بەرچاوکەوت، هەتا هێزی تێدابوو هاواری کرد: یا عیسی ابن مریم و وەک بروس لی لە فلیمی مارەکەدا کە جەمپی کرد بۆ حەکیمە درێژ، ئاوا جەمپی کرد بۆجەلال و توند ملی گرت.

بە مامۆستا جومعە و مامۆسا جەباری شێخەوە ئەنجا لە دەستیان دەرهێنا.
مامۆستا میکائیل پەیتا پەیتا هاواری ئەکرد: ئەوە ستیان نورا ژنی من، ئەوە ستیان ماڵی من، لە قەی تەناف گومبوو، ئێمە فکرکرد عاسیفە ستیانی برد نەمان زانی جەلال کوڕی ئەحە دزی!

ئەوە یەکەم جار نەبوو کە جەلالەکان کەتنی وابدەن و جلوبەرگی ماڵە مەسیحیەکان بە تەنافەوە بدزن.

پۆلەکەی ئێمە هەمیشە پەنجەرەکانی جامی پێوەنەبوو، ئەمەش بۆ حاڵەتی زەروری بەکاریان ئەهێنا.
هەر کات موفەتیش بیدایە بە سەر مەکتەبەکەی ئێمەدا، یەکسەر مام تۆفیقی حانوتەکە ڕای ئەکرد و هاواری ئەکرد: موفەتیش هات، جەلالەکان ڕاکەن!

ئیتر جگە لە جەلالی نازە هەر سێ جەلالەکەیان لە پەنجەرەکەوە فڕە ئەدایە دەرەوە.

جەلالی نازە قەڵەوێکی ڕەشی زلبوو کە نەئەچو بە پەنجەرە شکاوەکاندا، جارێکیان لە دەرسی دیندا موفەتیش دای بە سەرماندا، مامۆستا بەهادین جەلالی پێچابوە سوچێک بۆ ئەوەی موفەتیش پرسیاری لێ نەکات، بەڵام ئیتر جەلال ئەوەندە زلبوو (پێم وابیت هەر دوو ساڵ لە مامۆستا بەهادین مناڵتربوو) نە ئەشاردرایەوە!
موفەتیش گرتی بە جەلالەوە و گوتی: هەستە کوڕم ئایەتول کورسیم بۆ بخوێنە.
.

ئەویش دەستی کرد بە کەف چرەکاندن و کەوتە مینجە مینج و لەبەرخۆیەوە بڕێک شتی گڵماند، مامۆستا بەهادین ئەوەن ئەترسا خەریکبوو لە سەر لا ئەکەوت و بە کزۆڵیەکەوە گوتی: دەی کوڕ خۆم بخوینە.
جەلالیش دەستی کردە فڵتە فڵت و گوتی: بەخوا مامۆسا باوکم دوێکە چوو نەوت وەرگرێت، بەڵام وەرەقەی نەوتەکەی لەبیرچوو ، دوایی کە هاتۆ بۆ ماڵ دایکم کلیلی دۆڵابەکەی تەک خۆیا بردبوو بۆ تەعزیەکەی میمکە ناهیم و......
ئیتر موفەتیش هاواری کرد : من ویشم ئایەتولکورسی بخوینە تۆ حیکایەت چ ئەڕای من کەی؟
جەلال بە منجە منجە دەستی پێکردەوە : ئاخر مامۆسا گیان ئیتر حەماممان تاو نەدا و منیش نەمتوانی غوسڵ دەرکەم و مەلا عەولحەمیدیش ئێژێ ئەوەی وە لەشی پیسی ئایەت بخوینێ چاوی کوێرئەوێ!
موفەتیش کەفی ئەچرەکاند و هاواری کرد: ئەوێ بخوێنیت ئەگەر چاوەیلی خۆت و باوکیشت ئەهاتە دەشت، ئیتر جەلال چاری نەما و دەستیپێکرد:

بسم اللە الرحمن رحیم

وطن مد علی اقف جناحا
وارتدی مجدا حزارە وشاخا

هەر لە گەل دێڕی یەکەمد ا مامۆستا بەهادین رەنگی بوو بە لیمۆی زەرد و پاڵی دایەوە بە دیوارەکەوە، موفەتیشیش هاواری کرد: کورە هەتیم من ویشم ئایەتولکورسی بخوینە، ئەیە تو نەشید وەتەنی خوێنی!

ئیتر ئەوە ئاخیر رۆژبوو کە ئێمە مامۆستا بەهادینمان بینیوە و دواتر بیستمان کە نقڵی یەکێک لە دێکانی کوڵە جۆیان کردبوو.

جا ئەم جەلالانەش وەک باقی مناڵەکانی تر هەمیشە دەزوی لای ڕاستی باخەڵی شەرواڵەکەیان هەڵتەقاندبوو ، بۆ میزکردن و بۆ حاڵەتی زەرورەت و بۆ یاریپێکردنیش هەر لەوێوە دەستیان ئەبردە ژورەوە!.
.

جارێک مامۆستا مەجید خانەقینی تەفتیشی جەلالی عەولی ئەکرد، بۆ لە لا دڕاوەکەوە دەستی نەبردە ناو گیرفانەکەی، بە توندی ئەوەی جەلالی گرتبوو، پەیتا پەیتا هاواریشی ئەکرد: ئەیە چیە لە ناو جەیبت هەی کەسیف؟

ئەوییش لە تاو ئازار ئەیقیڕاند و هاواری ئەکرد: بەخوا هیچ نیە مامۆستا گیان، هەر ئەوەی خۆمە!
مامۆستا مەجیدیش ئەیگوت: کورە هەی سەگ، ئەیە دیارە عسفور مەزلومە گرتیتە لە غابات!
ناحەقیشی نەبوو چونکە چەندین جاری تر ریشۆڵە و چۆلەکەیان لە گیرفانیاندا گرتبوو!
جەلالیش کە ئازاری زیاتر پێئەگەشت هەر هاواری ئەکرد: کورە توخوا مردم مامۆسا گیان بەریدە بەخوا ئەوەی خۆمە.
ئیتر مامۆستا مەجید زانی شوێنیکی خراپی گرتوە، بە پەلە دەستی دەرکرد و دوو سێ جار تفی کرد لە دەستی و سڕی بە دیوارەکەدا، بە بێزێکەوە گوتی: هەی ئەدەب سز، هەی حیوان، هەی کەسیف، ئیتر هیچ خۆی تێک نەدا و گوتی: یەڵا کتابەکانتان بارنەدەر با حەرب ناپلیۆن بخونین!
حوسێن عەلی شەریف
به‌روار:  10/05/2022
129   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

 نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێمە بڕوامان  هەیە تورکیا پابەند بێ بە  ئاگربەس کەوا  لە ئۆکتۆبەری  ٢٠١٩ ئەنجام درا،  هەر هێرشێکی درێژه‌ ...

بەداخەوە ڕۆژی 2022.5.23 " میران پشتیوان" لە شاری ئێسکلستونا کوژرا.
کۆچکردوو تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
ڕەوانی شاد بێ.
درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات.
یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو.
پاش حەفتەیەک خاڵی مرد !
دووەم ووشە " پوورم " بوو.
پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە "میران پشتیوان"، كوردێكی نیشتەجێی سوید بە دەستڕێژی گولە كوژرا.

كاروان عەلی، شایەتحاڵی بە چاودیتەی رووداوەكە بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو درێژه‌ ...

فینلەندا ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مەرجەکانی تورکیا پەسەند بکات بەڵام ئامادە نین هیچ ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا بکەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەڵێت گفتوگۆکان ل درێژه‌ ...

د. نەوزاد ساڵح رەفعەت
لەم رۆژانەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، دەزگا و رێکخراوە تەندروستی‌یەکانی جیهان چەند حاڵەتێک‌یان بەم شێوەیە راگەیاند: 1 حاڵەت لە ف درێژه‌ ...

ئامینە کاکەباوە ژنێکی لێهاتوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و سیاسییەکی سەرکەووتوە. ئەم وتارەش دوورونزیک پەیوەندی بەو خانمە سەربەرزەوە نییە کە شانازی پێوە دەکەم. بەڵام دوا هەڵوێستی ئەر درێژه‌ ...
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو درێژه‌ ...
شیار عەلی: پێموانییە کە سوید لەبەرخاتری ئەردۆگان ڕای خۆی بگۆڕێت. 

شیار عەکی نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە سوید، دەڵێت بەهاو بەرژەوەندییە ه درێژه‌ ...

بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   347
کۆی سه‌ردان:   25700171