ئەمشەو صەددامۆكم لەخەونێ دیت
مەغدید خەیلانی
پیاو ، کە بەختی نەبی ، خەونیشی لەخەونی موسرمانان ناچێتن ! ئەگەر وا نییە ، ئەدی لۆ ئەمن لەبری صەددامۆكی ، خانمەکی قشت نایەتە خەونم ؟!. دوونێ شەو چ کاتی خۆم بەو تەلەفزیۆنی حیزبانەوە نەکوشت ، تا بەدرۆیان سەرم نێێشێتن ، هەر لۆیە بڕەک زوو خەوتم ، ئەمما چ خەو ! لۆ خۆشم نازانم چ وایکرد صەددامۆکی بێتە خەونم .
هەمان دەستووری جاران ، لەپڕ صەددامۆک بەخۆ و حیمایە و دەست و پێوەندییەوە لۆم نازر بوو . ئەمنیش بەڕاستی گەلەک ترسام ، برا ناحەقێم مەگرن ، ئەوە صەددامە و پیاوكوشتن و کاوڕ کوشتنەوەی لەکن یەکن !. بەخودای هەر هێندەم زانی لۆ کنەمن هات . سەلامەکی لێکردم ، ئەمنیش گەلەک بەگەرمی بەخێرمهێنا ، ئەمما هەستیکرد ئەمن گەلەک مشەوەش بووم ، لۆیە دەستی خستە سەرشانم و گۆتی ئەوە لۆ دەترسیت؟! ئەمنیش برماندم و گۆتم نا سەییدلرەئێس ناترسێم . گۆتی : ئەمن هاتیمە چەند پرسیارەکت لێدەکەم و دەڕۆم . ئەمنیش بڕەک خۆم قیتکردەوە و گۆتم لەخزمەتتدام سەییدی .
گۆتی : برێ بزانم وەزعتان کووە لەسایەی حوکمڕانیی حیزبەکانتان ؟ گۆتم بەخودای چ برێم ؟ گۆتی مەترسە برێ . لۆ خۆی زانیی ئەمن قسەی ناكەم ، گۆتی : باشە برێ بزانم وەزعی مەعاشتان کووە ؟ ڕاستە دەرێن مانگیان لۆ کردوونەتە شەست ڕۆژی؟! ئەمن هەر نقەم لەخۆ بڕیبوو ! . گۆتی : ئەدی ڕاستە ئێستا فێستیفاڵ لۆ خێڵەکان ڕێکدەخەن و هانی زیندووکردنەوەی خێڵایەتی دەدەن ؟ ئەمنیش وەک ئەوەی مژدەی شتەکی چاکی بدەمێ ، گۆتم بەرێ سەییدلڕەئیس سارانە ئەوەی دەکەین ، مەنسوولەکانیش دێن و پیرۆزیدەکەن . دیتم صەددام گەلەک کەیفی بەوەی هات . گوتیە من عافیە ئەوە گەلەک چاکە .
گوتی : ئەدی دروشمی (یا کەرکووک و خانەقین...) هەر مایە ؟!. ئەمن سەرەکی نەخێرم لۆی جوولاند . ئەویش گۆتی عافیە دەستیانخۆش . دوواتر گۆتی :
ئەتو پێم برێ ئێستا نیوانی یە كەتی و پارتی کووە؟
ئەدی ناوچەی حوكمە زاتییەکەی ئەمنيان نەکردیتە دوو ؟ ئەمن گۆتم بەخودای نیازیان هەیە ، ئەمما پێدەچێت ئەمریکەی لێیان قەبوور نەکاتن ، نەخۆ گەلەک حەزیان پێیە . صەددام نەعرەتەکی لۆ ئەمریکەی حەوارە کرد .
دوواتر گۆتی : برێ بزانم وەزعی زمانی کوردی لەسایەیاندا کووە، هەر بەیەک شێوە دەخینن؟ گۆتم هەنکە کردیانە دوو ، دەنگ هەیە بیکەنە سێ . گۆتی عافیە ئەوە گەلەک چاکە . گۆتم سەییدلڕەئیس هەنکە مەتکەبی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و فەڕەنسیمان زۆرن ، مەنسوولەکان ئەوەی مار و منداری نەبردبتە هەندەرانی ، ئەوا لەو مەتکەبانە دەخینن و گەلەکیان منداریان بەکوردی قسان ناکەن . ئەمجارەی صەددام گەلەک بەگەرمی گۆتی عافیە عافیە ، ئەوە کارەکی گەلەک چاكە .دوواتر گۆتی برێ بزانم دەرێن مادەی صەتو چلی لۆ کەرکووک دانرایە ! ئەوە چییە؟ گۆتم بەخودای سەییدالرەئیس هەنکە دەسەراتی كوردی شیعاری برایەتیی هەرکردییە ، لۆیە ئەوەی نەمایە ، هەنکە شوقە و ڤێللا لۆ برایانی عەرەبی دروستدەکەن ، سوپاس لۆ خوای گوندەک نەمایە عارەبی لۆ نەهاتبی ، دەسەراتی کوردی هێندە تەقەدمییە ! وا خەریکە ژمارەی برا عارەبە موسرمانەکانمان لە کوردەکەی زۆرتردەبن . بەبیستنی ئەوەی ، صەددام وەک گور گەشایەیەوە ، گۆتی: (عافیە واللە کفو ) ئەوەیە وەتەنییەت و مرۆڤدۆستی ، ئەوجا گۆتی ئەتو دەتانیت بچیتە کن سەرۆکەکانتان و سوپاسگوزاریی ئەمنیان پێبگەێنیت ؟ گۆتم نەبەخودای جەناابی سەییدلڕەئیس ، ئەوانە گەلەک سەرقاڵن ، لەبەر حساباتی دۆلار و ململانیی نێوانیان و فڕکەفڕکی بەغدایان فریای چ ناکەون ، ئەگەر ئەمر دەکەی و ڕاسپاردەکت لۆ کن پۆتن و بایدن هەنە ، ئەوا محاوەلەکی دەکەم بیانبینم ، ئەمما لۆ بینینی سەرۆك حیزبەکانمان ، بەخودا شەرمەزام ئەوەی بەمە هەڵناسووڕێت . جا کە سەییدلڕەئیس ئەوەی
بیست ، دەستی هێناو تۆقەيەکی گەرمی لەگەر کردم و شتەکی درێژکۆلەی لەقوماش پێچراوەی دا دەستم و گۆتی هەرکات فرسەتەکت لۆ هەڵکەوت ئەو دیارییەی بدە سەرۆکەکانتان و سوپاسی منیان پێبگەیەنە و برێ ێەمن گەلەک لێیان مەمنوونم ، چونکی ئەوەی ئەمن پێمنەکرا ، ئەوان کردیتیان .
ئەمنیش دیارییەکەم لێ وەرگرت و سوپاسمکرد و ڕۆیشتن . ئەوجا دیارییەکەم لەدەستبوو ، لە نکاو
خەبەر بوویمەوە ، دوور لەڕووتان دەبینم توند هەرامەی خۆمم گرتییە ! نەفرەت لەمیز و پرۆستاتی ! ئەو هەموو شێلەو بێلەیەی دێنێتە خەونت و ئیسراحەتت لێتێکدەداتن ! .
به‌روار:  07/05/2022
137   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

 نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێمە بڕوامان  هەیە تورکیا پابەند بێ بە  ئاگربەس کەوا  لە ئۆکتۆبەری  ٢٠١٩ ئەنجام درا،  هەر هێرشێکی درێژه‌ ...

بەداخەوە ڕۆژی 2022.5.23 " میران پشتیوان" لە شاری ئێسکلستونا کوژرا.
کۆچکردوو تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
ڕەوانی شاد بێ.
درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات.
یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو.
پاش حەفتەیەک خاڵی مرد !
دووەم ووشە " پوورم " بوو.
پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە "میران پشتیوان"، كوردێكی نیشتەجێی سوید بە دەستڕێژی گولە كوژرا.

كاروان عەلی، شایەتحاڵی بە چاودیتەی رووداوەكە بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو درێژه‌ ...

فینلەندا ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مەرجەکانی تورکیا پەسەند بکات بەڵام ئامادە نین هیچ ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا بکەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەڵێت گفتوگۆکان ل درێژه‌ ...

د. نەوزاد ساڵح رەفعەت
لەم رۆژانەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، دەزگا و رێکخراوە تەندروستی‌یەکانی جیهان چەند حاڵەتێک‌یان بەم شێوەیە راگەیاند: 1 حاڵەت لە ف درێژه‌ ...

ئامینە کاکەباوە ژنێکی لێهاتوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و سیاسییەکی سەرکەووتوە. ئەم وتارەش دوورونزیک پەیوەندی بەو خانمە سەربەرزەوە نییە کە شانازی پێوە دەکەم. بەڵام دوا هەڵوێستی ئەر درێژه‌ ...
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو درێژه‌ ...
شیار عەلی: پێموانییە کە سوید لەبەرخاتری ئەردۆگان ڕای خۆی بگۆڕێت. 

شیار عەکی نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە سوید، دەڵێت بەهاو بەرژەوەندییە ه درێژه‌ ...

بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   324
کۆی سه‌ردان:   25700227