تەنهایی
تەنهایی دەردێکی ئینسانیی قوڵە، سەرۆکی وڵات بیت یان پاسەوان، دەوڵەمەند بیت یان هەژار، جەللاد بیت یان قوربانیی، توشت دەبێت.
با تا ئێستاش نیشانەکانی ئەم دەردە لە روخسارت دیاری نەدابێت، رۆژێک دێت وەک شەقاوەیەک، دەشێت لە دوای گەشتێکت بە ژیانی هاوسەرگیریی و هاوڕێیەتییدا، عەشق و خۆشەویستییدا، خەبات و سیاسەتکردندا، مەرگی ئازیزانتدا، یان کاروکاسبییدا، رێت پێبگرێت.
ئینجا بەهۆش خۆت دێیتەوە و هەوڵ دەدەیت تێبگەیت. سەرجەم کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکان، کە شتێک دەربارەی تەنهایی ناڵێن، دەکوژێنیتەوە. ئەو کتێبە ئابوورییانەش، کە هەر خەریکی چەماوەی خواست وخستنەڕوون، دادەخەیت. دەگەڕێیتەوە بۆ ئەدەبی کوردیی و مەگەر لای نوسەرێکی وەک "بەختیار عەلی" شتێکت دەربارەی تەنهایی دەستکەوێت:

تەنهایی
ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە
ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم
تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێ ئەخۆم
تەنهایی
ئەی دوا نەتەوەی من
ئەی برای ئەبەدییم
بەر لەوەی شەو دابێت، من تەنهام
بەر لەوەی خۆر هەڵبێت، من تەنهام

با راست بڕۆین، ئێمە وەک نەتەوە و زۆر لە ئێمە وەک تاک تەنهاین، یان تەنها کەوتین، و ناشپرسین بۆ وامان لێهات. با بەخۆماندا بچینەوە: چیمان بە یەکتر نەکرد؟ ئێمە تەنها کەوتین لەبەرئەوەی خراپ مامەڵەی یەکترمان کرد، دوا مەخزەنی وشەی زبر و رەقمان لە یەکتردا خاڵی کردەوە. رۆژێک نەبوو دڵمان لە مشتماندا نەبێت هاکا یەکێکمان ئەویترمان رسوا و وێران دەکات. ئێمە لێنەگەڕاین مەرگێکی سروشتیی نسیبی پەیوەندییەکانمان بێت، دانە دانە بە چەقۆ قاشقاشمان کردن. لە سیاسەتدا بێت یان ژیانی کۆمەڵایەتیی، لە بری لە ئامێزگرتن، یارییەکەمان گۆڕی بۆ گۆڵ لەیەکترکردن و بە خۆمان نەزانی لە ساحەی تەنهاییدا خۆمان بینییەوە.
بەڵام تەنهایی هەر دەرد نییە، بەڵکو دەرمانیشە. پێدەچێت هەڵە بووبین کە هێندە بوغزاندنمان و دوژمنایەتییمان کرد: گەر سوڕەتێکی مژدەبەخش بێتە خوارەوە، ئیلهامی داهێنانێک دابەزێتە ناوتەوە، خەندەیەکی نوێ لە دایک ببێت، ئەوا تەنهایی بۆت دەهێنێت. گەر دەتەوێت وەک گوڵ بژیت و وەک خۆر بمریت، ئەوا تەنهایی رێگاکەت پیشان دەدات:

تەنهایی
ئەی باغی دوا ئیمان
ئەی دوا رێگا کە دەشێت پێغەمبەرانی لێوە بێت
ئەی دوا شار کە دەشێت خودا رووی تێبکات
ئەی دوا زەردەخەنە کە دەشێت لەم ئێوارەیەدا مابێت
....... من .....ئەمەوێت وەک دوا گوڵ بژیم
پێویستم بە ئایەتی تۆیە
گەر سورەتێکی نوێ لە ئاسمان بێتە خوارێ،
تەنها تۆ بۆم ئەهێنیت

تاڵ بێت یان شیرین، تەنهایی نهێنییەکە لە مرۆڤدا و کەس دەستی پێناگات، "بورجێکە و هیچ سوپایەک ناتوانێت بگاتە بەردەرگای". ئەو برایەکی گیانی بە گیانیی ئەبەدییمانە.
د.نیاز نەجمەدین
به‌روار:  06/05/2022
82   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

 نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێمە بڕوامان  هەیە تورکیا پابەند بێ بە  ئاگربەس کەوا  لە ئۆکتۆبەری  ٢٠١٩ ئەنجام درا،  هەر هێرشێکی درێژه‌ ...

بەداخەوە ڕۆژی 2022.5.23 " میران پشتیوان" لە شاری ئێسکلستونا کوژرا.
کۆچکردوو تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
ڕەوانی شاد بێ.
درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات.
یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو.
پاش حەفتەیەک خاڵی مرد !
دووەم ووشە " پوورم " بوو.
پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە "میران پشتیوان"، كوردێكی نیشتەجێی سوید بە دەستڕێژی گولە كوژرا.

كاروان عەلی، شایەتحاڵی بە چاودیتەی رووداوەكە بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو درێژه‌ ...

فینلەندا ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مەرجەکانی تورکیا پەسەند بکات بەڵام ئامادە نین هیچ ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا بکەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەڵێت گفتوگۆکان ل درێژه‌ ...

د. نەوزاد ساڵح رەفعەت
لەم رۆژانەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، دەزگا و رێکخراوە تەندروستی‌یەکانی جیهان چەند حاڵەتێک‌یان بەم شێوەیە راگەیاند: 1 حاڵەت لە ف درێژه‌ ...

ئامینە کاکەباوە ژنێکی لێهاتوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و سیاسییەکی سەرکەووتوە. ئەم وتارەش دوورونزیک پەیوەندی بەو خانمە سەربەرزەوە نییە کە شانازی پێوە دەکەم. بەڵام دوا هەڵوێستی ئەر درێژه‌ ...
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو درێژه‌ ...
شیار عەلی: پێموانییە کە سوید لەبەرخاتری ئەردۆگان ڕای خۆی بگۆڕێت. 

شیار عەکی نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە سوید، دەڵێت بەهاو بەرژەوەندییە ه درێژه‌ ...

بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   652
کۆی سه‌ردان:   25700720