کۆیلایەتی
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بدا بامن واز بێنم.
پاش هەفتەیەك خاوەنەکەی پێی ووت بڕۆ لەناو مریشكەكان بژی دەست بەگارە گار بكە وەك مریشك ئەگەر نا سەرت دەبڕم.
ئەویش دەستی بەگارە گار كرد و هەفتەیەك ڕەت بوو خاوەنەکەی پێی ووت گارە گاری بێ هێلكە چۆن دەبێت ؟ یان ئێستا هێلكەیەكم بۆ دەكەیت یان ئێستا سەرت دەبڕم هه ی بێ كەڵك.
كەڵەشێر یەکسەر دەستی بەگریان كردو ووتی: خۆزگە كاتێ كەڵە شێر بووم و بانگم دەدا بمردبام نەك پاش ئەو هه موو زەلیلیە .
سازش و دەست هه ڵگرتن لەبیرو باوەرو ڕەوشت حەتمەن كۆیلایەتی بەدوادا دێت .
وەرگیراوە
به‌روار:  18/01/2022
905   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   449
کۆی سه‌ردان:   29232697