پەنابەرێک لە ماڵی سەرۆکوەزیران دەگیرێ کە بڕیاری ناردنەوەشی هەیە

زۆر بە هەڵکەوت دەرکەوتووە کە ژنێکی کۆچبەری نایاسایی کە پێشینەی دزیی هەیە لە ڕێگەی شیرکەتێکی ئەهلییەوە خۆی گەیاندۆتە ڤیللای سەرۆکوەزیر لە گەڕەکی ناککای ستۆکهۆڵم و لەوێ کاری پاک و خاوێنیی کردووە.

بەڵام چۆنیان پێ زانیوە؟ ئەم خانمە لە کاتی کاردا بە هەڵە دەستی وە دوگمەیەک کەوتووە و زەنگی ئاگاداری (ئاژیری مەترسی) وەکار کەوتووە. پاش ئەوەی پۆلیسی ئاسایش خۆی گەیاندۆتە شوێنەکە و داوای کارتی پێناسەی لەم خانمە کردووە ڕوون بۆتەوە کە ئەم کەسە بە نهێنی لە سوید دەژی، پێشینەی دزی و تاوانکاریی هەیە و پۆلیسیش لێی دەگەڕێ تا وەدەری نێ.
دیارە کەسەکە هەر لەوێ دەست بە سەر کراوە بەڵام خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئاخر چلۆن دەبێ کەمتەرخەمیی وەها ـ جا هەر لایەنێک بیکات ـ لە ماڵی پایەبەرزترین کەسایەتیی سیاسیی سویددا ڕوو بدات؟

ئەم بێسەرەو بەرییە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئۆلۆف پالمێ سەرۆکوەزیر و ئاننا لیند وەزیری دەرەوەی سوید لە نەبوونی پارێزگاریی پێویستدا لە ناوەڕاستی پایتەخت تیرۆر کراون!
ناسری سینا
به‌روار:  11/01/2022
423   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   276
کۆی سه‌ردان:   29232159