ژن و مێردی جاران
باپیرم كه ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه (گوڵ)ی
پێنه‌بوو، قه‌ت وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ نه‌نكم نه‌گرتبوو، ئه‌و كاته مۆتایش نه‌بوو تا له‌كاتی ده‌زگیرانی پێكه‌وه بیخۆن و پێكه‌نن. .
به‌ڵام كه له‌سه‌ری كۆڵانه‌كه‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت به كامی (دڵ) هاواری ده‌كرد: فاتم......ئه‌رێ فاتم ئه‌وه له كوێی!!!!!
فاتمی نه‌نكم كه گوێی له ده‌نگی ئه‌و پیاوه ده‌بوو، فه‌قیانه‌كه‌ی كۆده‌كرده‌وه و و به‌ره‌و ڕووی ده‌چوو ده‌توت: تازه له ماینه‌كه دابه‌زیوه ئه‌وه‌نده به موشتاقهوه به‌خێر هاتنه‌وه‌ی حاجی مێردی ده‌كرد!!!
حاجی ژن جامێك ئاوی بۆ ده‌برد و ئه‌ویش ده‌ینا به‌سه‌ریه‌وه‌و تێر تێر سه‌یری چاوه‌كانی حاجی ژنی ده‌كرد و هه‌رچی ئه‌و ڕۆژه ڕوویدا بوو بۆی ده‌گێڕایه‌وه‌و ده‌یوت:
خوا له عه‌یبه لاماندا، ئه‌و له‌سه‌ر به‌ڕه‌یه‌ك دانیشتبوو خۆی به حه‌مه ئاغای كۆیه نهئهگۆڕیهوه.
هه‌میشه ده‌یوت: پاشاین ..! له‌شی ساغ پاشاییه.
یان ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كت كردایه به‌دڵی نه‌بوایه ده‌یوت: مه‌یڵێ مه‌یڵێ. !
نیو سه‌ده ئه‌م ژن و پیاوه پێكه‌وه بوون. نه له یه‌ك تێر ده‌بوون و نه قسه‌یه‌كی به‌رزو نزمیان به‌یه‌ك ده‌وت.
هیچ خولێكی ڕۆشنبیری خێزانیان نه‌خوێندبوو، ته‌نیا ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستیه نه‌بێت كه له‌پێشتره‌وه بۆیان مابوه‌وه. نه‌نكم هه‌موو ڕۆژێك منی ده‌نارد بۆ پێشوازی حاجی تا له‌وێ عهلاگهكان له ده‌ستی حاجی بگرم و بیهێنمه‌وه بۆ ماڵه‌وه...
.
باپیرم ئه‌و كاته به پاسی پۆڵه‌نی ده‌وت: ترحێو!!!
من زۆر به وشه‌ی ترحێو پێده‌كه‌نیم، هه‌ر بۆیه حه‌زم ئه‌كرد بچمه مه‌وقیفی پاسهكانو ئه‌و تڕحێوه ببینم!!
كۆتایی ساڵه‌كانی ژیانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له مانگی هه‌نگوینی گه‌نجی ئێستا به‌تام تر بوو.
جا تۆ سه‌یر ئه‌م دیمه‌نه و سه‌یر ئه‌و دیمه‌نه‌ی نێوان ژن و پیاوی ئێستا. به خۆیشمه‌وه ههههههه!
شەش مانگه هاوسه‌ریه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌له‌فونی بۆ ده‌كا، ئه‌ڵێ: ئم! ها، ئێ، باش. دایخه‌ره‌وه. دوایی بۆت ده‌كه‌مه‌وه.
كه ته‌له‌فونی بۆ ده‌كاته‌وه پێی ئه‌ڵێ:
من نه‌موت كه چووم بۆ ئیش ته‌له‌فون مه‌كه!
ئیتر ئه‌مه كه هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه ڕێك به مێرده‌كه‌ی ده‌ڵێ، سه‌لاجه‌كه ئاوی تیایه! خۆت بیخۆره‌وه. خوانیان فه‌لافل و نۆكاو و قاورمه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه و پیتزای یه‌می یهمیه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمێنتی ژنێكم بۆ هاتبوو لاشعوری وتم:
تڕحێو له‌و خۆشه‌ویستیه!
ئه‌ڵێ: مامۆستا، هاوسه‌ره‌كه‌م وێنه‌ی هه‌ردووكمانی به گوڵه‌وه پۆست كردووه، كه‌چی كه هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه مۆبایله‌كه‌می پشكنی و وتی:
"چه‌تیو من نه‌موت ئه‌م هه‌فته‌یه واز له‌م به‌زمه بێنه" ؟!!! من نازانم به‌زمه‌كه چیه، به‌ڵام دیاره شتێكه.
خۆشه‌ویستی پێناسه‌ی نیه، گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌سته، قه‌ت به‌خیلی به‌و ژن و مێرده مه‌به كه لە ڕۆژی خۆشەویستی گوڵ پێشكه‌ش به یه‌ك ده‌كه‌ن!!!
هیچ دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێ، هاوسه‌ره‌كه‌ت نازت ناكێشێت، یان گوڵت ناداتێ، ئه‌وانه ئاماژه‌ی ڕاسته‌قینه نین.چونکە خۆش ویستنی ڕاستە قینە لەزماندا نییە لەکردارە .زۆربه‌ی ژن و مێردی ئێستا ته‌نیا دوو ساڵ چه‌ند مانگێك وه‌ك ژن و مێرد به‌مانا فسیۆلۆجیهكهی پێكه‌وه بڕ ده‌كه‌ن، دواتر نیوه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان ته‌نیا له‌به‌رخاتری منداڵ و عه‌یبه پێكه‌وه ده‌مێننه‌وه، تۆ له حاڵه‌ته شازه‌كان گه‌ڕی، چونكه شاز له
كۆمه‌ڵناسیدا ناخوێنرێته‌وه!!
ئازاد جەلال
بهروار: 09/01/2022
512 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|