نای هاووڵاتی.

ئیتییەن دولابۆتیە، زیاتر لە سەد ساڵ پێش شۆڕشی فەرەنسی، دەڵێت: پێویست ناکات شتێک لە ستەمکار بستێنین، تەنها ئەوەندە بەسە هیچی پێ نەدەین.
بۆ نمونە با کاسبکاران پارەی تابلۆی دوکان و خاشاک نەدەن، باج نەدەن…هتد.
نیزام و یاساو رێسا، دەبێ تا ئەو شوێنە پێوە پابەندبین، کە هەم دادپەروەرانەبن، هەم بۆ هەموان بن.
لە کاتێکدا ماڵی بەرپرس و سەرۆکەکانی هەرێم و حکومەت و حیزبەکان و مناڵەکانیان، کارەبای فولیان هەبێ، پێوەری ئاویان بۆ نەبسترابێت، جار لە دوای جار پارەی غەرامەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ سفر بکرێتەوە…هتد، ئیدی بە چی رویەکەوە (ئەم بە ناو حکومەتە) داوای پابەندبون لە هاووڵاتیان بکات؟!
بۆیە لێکردنەوەی پێوەری ئاو لە لایەن هاووڵاتیانەوە لە هۆشمەندیەوەیەو هەڵوێستێکی سیاسی بە کۆمەڵە.
ئەرکی نوخبەشە لە هەموو فۆرمەکانی روبەڕوبونەوەی ستەم و فەساددا، خۆ نەبوێرن و شەرم نەکەن، بەڵکو پێویستە پێشەنگ و هاوشانی خەڵکبن.
بە هیوام قرتاندن و بڕینی دەمارەکانی مشەخۆری گەندەڵکاران، بە سەر هاووڵاتیانەوە، لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوام بێت.
عەبدوڵای مەلا نوری
به‌روار:  09/01/2022
419   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   989
کۆی سه‌ردان:   29235805