لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ڕێپێوانێک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی کرایەوە


لە سەر بانگەوازیی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا (تەژەکە-فە TJK-F) و دەستەی کوردانی دیموکراتیک لە فەرەنسا (جەدەکە-فە CDK-F)، ڕۆژی چوارشەممە 2022.1.5 کوردستانیان و دۆستانیان لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵەی کوردانی دیموکراتیک لە پاریس بە دروشمی ‘تا دادپەروەریی لە تاریکییدا بێت فەرەنسا تاوانبارە‌، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بۆ بە بیرهێنانەوەی سێ ژنە شۆڕگێڕی کورد‌ساکینە جانس، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز‌ و داواکاریی بۆ سزادانی بکوژانیان، تا بەردەم نووسینگەی ئینفۆرماسیۆن بەردەوام بوو، کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرابوو، فابیان روسێل سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا و کاندیدی سەرۆک کۆماریی، هێلێن بیدارد جێگری سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەیەمینی پاریسیش بەشدارییان کرد.

چالاکوانان تاجەگوڵینانەیان لە گۆڕەپانی تایبەت لەبەردەم نووسینگەکە دانا.

مەتین جانسز، برای ساکینە جانسز بە نوێنەرایەتی بنەماڵەکانی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند”لەم ڕێپێوانی دادپەروەرییەدا سڵاو لە هەموو کوردستانیان و سەرجەم ئەو دۆستانە دەکەین، کە ئێمەیان بە تەنیا جێنەهێشت، تائەوکاتەی بکوژان دادگایی دەکرێن تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت”.

هەروەها، زەینەب دێرسیم ئەندامی تەژەکە-ئە باسی لەوەکرد، لە یەکەم ڕۆژەکانەوە بکوژان ئاشکران و تا بکوژان سزا دەدرێن بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

لە ڕێپێوانەدا چەندین وتاری دیکە پێشکەش کرا.

لە ٩ی کانونی دووەەمی ٢٠١٣دا لە پاریس سەکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس و لەیلا شایلەمەز (ڕووناهی) ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان، تیرۆرکران.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  06/01/2022
116   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بد درێژه‌ ...
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك درێژه‌ ...
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ ئه‌تۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە درێژه‌ ...

ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حو درێژه‌ ...

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەک درێژه‌ ...
کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگە درێژه‌ ...
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەش درێژه‌ ...

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.
درێژه‌ ...

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   256
کۆی سه‌ردان:   25013743