پاسکیل کارەساتە

بەکارهێنەری پاسکیل کارەساتە لەسەر ئابووری وڵات چونکە:
- ئۆتۆمبیل ناکڕێت و پارەی بۆ قەرز ناکات.
- پارە ناداتە کۆماپانیاکانی دڵنیایی.
- بەنزین ناکرێت.
-ئۆتۆمبێلەکەی ناباتە وەرشەکان بۆ چاککردنەوە.
- پارەی وەستانی ئۆتۆمبیل نادات.
- داوای ڕێگای خێرا و فرە ئاڕاستە ناکات.
- توشی قەڵەویی نابێت.
- ئەم مرۆڤە تەندروستانە پێویست نین بۆ ئابووری چونکە دەرمان ناکڕن و ناچنە نەخۆشخانەکان، ئەوان هیچ زیادەیەک ناخەنە سەر داهاتی ناوخۆیی وڵات.
تێبینی : بەپێ ڕۆشتن لە بەکارهێنانی پاسکیل خراپترە، چونکە ئەوان بەپێ دەڕۆن تەنانەت پاسکیلیش ناکڕن.

"گاراهام برایت " سەرۆکی جێبەجێکاری (Euro Exim)
وەرگیراوە
به‌روار:  08/12/2021
904   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   524
کۆی سه‌ردان:   29261457