شەو بوو دز هاتە ماڵم
لەبەرچاوم سەعاتەکەم و گوڵدان و ملوانکەکەمی برد ،
بۆ بەیانی چوومە بنکەی پۆلیس سکاڵا بکەم کە سەعاتەکەمم لەدەستی ئەفسەرابینی ، ووتم ئای لەخوا بەزیاد بێت دزەکەتان گرتوەو شتەکانتان بۆ دۆزیومەتەوە ، ئەوەسەعاتەکەی منە لەدەستتان لەباوک و باپیرانم جێماوە ،
فەرمانی کرد سجنم بکەن لێم بدەن .
دوای دوو هەفتە چومە لای قازی تا سکاڵابکەم سەیرم کرد گوڵدانەکەم لەسەر مێزی قازی یە پێم ووت ئەو گوڵدانەی بەردەمتان دیاری دایکمە بۆ ماڵەکەم و دز لەماڵی منی بردووە ،قازی بەشێوەیەک هاواری کرد دوای دوو ساڵ زیندان خۆم لەدەرەوە بینی یەوە ،
بڕیارم دا بڕۆمە لای والی و شەرحی حاڵی خۆمی بۆ بکەم لەدەست دز و ئەفسەرو قازی ،
والی بەپێکەنینەوە ملوانکە زێرەکەی ملی پیشاندان دام و ووتی هەر نەڵێیت ئەم ملوانکەیەش هی منە .
منیش لەوانەکە تێگەیشتم کە ئەوەشی هەمە موڵکی والی یە و دز نەهاتۆتە ماڵم بەڵکوو من دزم لە ماڵی خۆما ......
وەرگیراوە
بهروار: 01/12/2021
912 جار خوێندراوهتهوه
|