بەدەنگی ئامینەی کاکە باوە سەرۆکوەزیرانی نوێی سوید هەڵبژێرا
-
بۆ جاری دووەم پەرلەمانی سوید ماگدالێنا ئاندێرشۆنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی هەڵبژاردەوە.
-
بەڵام ئەمجارە ماگدالێنا ئاندێرشۆن حکومەتێکی یەک حیزبی بەڕیوە دەبات.
-
١٠١ پەرلەمەنتار ئەمڕۆ دەنگی بەڵێیان دایە ماگدالێنا ئاندێرشۆن، ٧٥ پەرلەمەنتار دەنگی خۆیان بەکار نەهێنا و ١٧٣ کەسیش بە دژی ئاندێرشۆن دەنگیان دا.
-
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 30/11/2021
1097 جار خوێندراوهتهوه
|