سەدامی خوێڕی
لە سەردەمی صدامی خوێڕی
من قوتابی صناعەی ١٧ ی تموز بووم لە شێخ محێدین ،
خۆمان ماڵمان لە سەرچنار بوو
بۆ حەقی هاتووچۆ و لەفە خواردن
هەموو مانگێک ٢٠ دیناری ئەو کاتم
وەردەگرت لەو صدامە خوێڕیە !!!
بەخوا خوێڕی بوو !!!!! تێح
لە زەمەنی ئەو صدامە بێ ناموسە
هەموو خێزانێک پیکابێ بایعی وەرئەگرت ، برنج ،شەکر، چا ، ڕۆن،
ساوەر ، معجونی تەماتە ، نیسک،
نۆک،شقارتە، گوێزان،گۆشتی ئۆستوراڵی ، پێیان ئەوت گۆشتی کفنەکە، کارتۆنێک مریشکی قەڵەو
١٢ مریشکی تیا بوو بە ٧ دینار !!!
بەڕاستی صدام بێ نامووس بوو !!
لەزەمەنی صدامی ناکەس بەچە
زستانان هێندە نەوتی ئەداینێ
بەشی هاوینیشی ئەکرد بۆ کوونە مڵەی باخ و حەمام داخستن ،
بەڕاستی صدام ناكەس بەچە بوو
لە زەمەنی صدامی هیچ و پووچ
فەرمانبەرێ یان کرێکارێ ‌ بیویستایە ژن بهێنێ ١٠٠٠ دینار
سولفەی زەواجی ئەدانێ !!
مسقاڵێ ئاڵتون بە ٣٠ دینار بوو
کە دەتوانرا ( ٣٣ ) مسقاڵ بکڕی!
ئەیناردی بۆ دائیرەی حدید وخشب
تەختە دارو ساجت وەردەگرت بۆ
درووست کردنی ژووری نووستن !
ئەیناردی بۆ شەریکەی ئەفریقی
تەباخ و سەلاجە و موجەمیدە و
تەلەفیزیۆنت وەردەگرت !!!🤔
کاتێ خانووت دروست ئەکرد
سلفەی عەقاری ئەدایتێ !
بەشی دروستکردنی دەکرد و زیادیشی هەبوو !!!!
بەخوا صدام هیچ و پووچ بوو
هەر بە جدی ئەڵێم صدام
خوێڕی و هیچ و پووچ و ناکەس
بەچە و بێ نامووس بوو !!
چوونکە ئێمە شاخمان لێ گرتبوو
کەچی ئەو خزمەتی ئەکردین
ئێمە شایانی ئەوەین
سەرۆکەکانمان شاخ و گردمان
لێ بگرن و ئێمە خزمەتیان بکەین
ئێمە میلەتێکی سەر لێ شێواوین
کەسێ باش بێت سووک و ڕسوای
ئەکەین و تڕۆی ئەکەین !!!!!!!
کەسێکیش خراپ و خائین بێ
ڕێز و حورمەتی دەگرین و ئەیگەیەنینە کەشکەلانی فەلەک
ئێستا ئەزانم ئەبێ پرسیارێ بەرەو ڕووم ئەکرێتەوە !!! ئەویش ئەوەیە
ئەڵێن صدام برایەکی ئیعدام کردووی !!
منیش لە وەڵامدا ئەڵێم
ئەگەر حەرەکەی کوردی
لە پێناو بەختەوەری میلەتەکەی
وەک چۆن ئێستا لە بەغدان !
ئەو کاتیش بچونایە بۆ بەغداد
لەگەڵ صدام ڕێکەوتنایە ،،،
مام جلال ببوایە بە جێگری دەستە ڕاستی صدام و
مسعود بارزانی ببوایە بە جێگری دەستە چەپ !!!
ئەوکات حاڵی کورد هەرگیز
نە ئەگەیشت بەم حاڵەی ئێستا !
نە حوکمەتێکی کارتۆنی وەک ئەم حوکمەتە کوردیەی ئێستا درووست ئەبوو ! کەتورکیا نەوتەکەی ئەفرۆشێ و شتێکمان ئەداتێ !
نە ئێران ئەیتوانی حوکمی سەرتاسەری عێراق بکا !!
ئەو کات کورد نەئەچووە شاخ و
پێگەی بەهێز ئەبوو لە عێراق !!
ئەو کات نە مناڵ و گەنج و پیر ئەنفال ئەکرا نە کچ و ژن و دایکمان دەکرانە کەنیزەک 😭
نە هەڵەبجە کیمیاوی باران ئەکرا !
نە ٥٠٠٠ مرۆڤی کورد بە گاز دەخنکان 😩😤
نە ئەو هەموو پێشمەرگە چاوو گەش وجوانانە ئەکوژران و نە ڕۆڵەی فەقیر و داماو ئیعدام و ڕەمی ئەکران و نە براکەی منیش
لە سێدارە ئەدرا 🙉
نە جەرگی دایک و باوکمان ئەبوو بە ئاو و ! نەمناڵ هەتیوو ئەبوو !
نە ژن بێوەژن ئەکەوت !!
نە دڵی خوشک و برای شەهید
لە داخ و خەفەتا ئەتەقی 💔
بەڕاستی ئەم هەموو نەهامەتیەی
بەسەر ئەم میلەتەدا هات !!!
بەس لە پێناوی خۆش گوزەرانی و
دەوڵەمەند بوونی ٤٠٠ کەس دا بوو
٢٠٠ کەس لەم دیوو دێگەڵە
٢٠٠ کەسیش لەو دیوو دێگەڵە

سۆران عەزیز کاکی
به‌روار:  28/11/2021
1475   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   107
کۆی سه‌ردان:   29226982