چەخماخە
هەر خۆتان نین.
ئێوە کە هەورە تریشقەی پێش رێژنە و
ئاوێنەکانی ڕووبارو، بەژن و باڵای دار چنار و،
سوورە گوڵ و، پۆلە مەلی، بەیانیانتان دەگەڵ دابێ
هەر خۆتان نین
هەموومانین!
ئێوە لە سەر ئەو جادانە
کە دەڕابەی هەر چی دوکان و بازاڕی داخراوە
لەگەڵتان بێ. چی خشتی تووڕەی دیوارەو
هەرچی پایەی کۆنکرێتی ڕاوەستاوەی شارەکانەو
هەر چی شووشەی پەنجەرەیەو چاوی ماڵە
لەگەڵتان بێ
هەر خۆتان نین .
هەموومانین بە پەلکە گیاو بە پەنجەرە
بە هەناسەو بە شنەوە
بە قژی سەرو و دەوەن و
بە بنچک و بە بێشکەوە.
هەر خۆتان نین.
ئەوەی گەڵای دارستانی لەگەڵ دابێ چۆن تەنیایە؟؟
ئەوەی خەونی منداڵان و چاوی ئاو و
ئەو هەموو پەیژەی گزنگ و
ئەو هەموو باڵەفڕێی زامانەی
لەگەڵدابێ. چۆن تەنیایە؟
...
هەر خۆتان نین
وەختێ جادە بانگی کردن:
ئەو هەموو کورسیە چۆڵانەی قوتابخانە و
خاڵیبوونەوەی مزگەوت لە ویرد و نوێژ
خاڵیبوونەوەی گەڕەک لە شەوقی یاری و
سارد بوونە وەی چای چایخانە و
ڕستەی پچڕاوی سەر تەختەو
ڕیشی نیوە نەتاشراوو
پاروویەکی نیوە خوراوو
پێتان ئەڵین:
هەر خۆتان نین هەموومانین.
ئەوکاتەی ئێوە سروودی دار و بەردن
گەرووتانین.
کە مەوجدانەوەی ئازاری سەر شەقام بن
هاژەتانین .
هەر خۆتان نین
پەنجەکانی دەستتان ئێمەین
با مەچەکیش ئی خۆتان بێ.
ڕەنگەکەتان ئێمەین و
با وێنە کەیش هی خۆتان بێ!
سەروملتان هێ خۆتانەو بەڵام سینەو
خۆرپەی دڵ و بە تایبەتی
برینەکانتان هی ئێمەن.
چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین .
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچەو
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا.
...
هەر خۆتان نین
تەماشاکەن:درەختێکتان لێ ئەکوژن
من لێرەوە،بەژنی سپی
درەختەکەم خوێنی لێدێ.
کڵپەیەکتان لێ ئەگیرێ.
من لێرەوە
هەناسەی ژورم تەنگ ئەبێ.
لە لای ئێوە کانییەکی بچووک بگری
من لێرەوە مندالێکم تینووی ئەبێ.
تەماشاکەن:باڵی تەیرێک ئەکەن لەوێ
من لێرەوە
وشەم نافڕی!
دە گوێش بگرن
ئەو وژە وژەی لای منە
هی خەمەکانی ئێوەیە
ئەم گڤە گڤی پەخشانەیش
هی دەنگی خوێنی ئێوەیە
تەماشاکەن:ئەو کوڕبوونەوەی شانانەم
هی هەڵگرتنی تابووتی
جۆگەلەکانی ئێوەیە.
...
ئەوەی تەنیایەو گوڵێکی دەگەڵ نییە
یەک پەپوولە دۆستی نییە
هەر ئەوانن.هیچیان نییە
نە عەشق نە پەروانەو نە مانگە شەو
ئەوان هەرگیز نە خوا ئەبینن و نە خەو!
شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  20/11/2021
106   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

بەکارهێنەری پاسکیل کارەساتە لەسەر ئابووری وڵات چونکە:
- ئۆتۆمبیل ناکڕێت و پارەی بۆ قەرز ناکات.
- پارە ناداتە کۆماپانیاکانی دڵنیایی.
- بەنزین ناکرێت. < درێژه‌ ...
مەلیک مەحمود بانگی مدیر ناحیەی سەنگاو دەکات بۆ ئەوەی بیکاتە پارێزگاری سلێمانی.
کاکی مدیر ناحیە دەستکەوت و بەرتیلی باشی هەبوە لە سەنگاو بە زەحمەت دەستی لێ ئەبوەوە، لە وەڵامدا درێژه‌ ...
دوێنێ ئێوارە چەند کەسایەتی کوردی دانیشتووی سوید لەسەر داوای سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی بێلاڕووس سڤێتلانا تیخۆنۆڤسکا بەیەکەوە کۆبوونەوە.
تیخۆنۆڤسکا لە لیتواناوە بەسەردان هاتبووە سوید درێژه‌ ...
سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید (SD) یمی ئۆکێسۆن لە دوای رێککەوتنی سوسیالدیموکراتەکان و ئامینە کاکەباوە سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕێکخستنی (پەیەدە) هێرشی کردە سە درێژه‌ ...
لەبەرچاوم سەعاتەکەم و گوڵدان و ملوانکەکەمی برد ،
بۆ بەیانی چوومە بنکەی پۆلیس سکاڵا بکەم کە سەعاتەکەمم لەدەستی ئەفسەرابینی ، ووتم ئای لەخوا بەزیاد بێت دزەکەتان گرتوەو شتەکانت درێژه‌ ...
لە سەردەمی صدامی خوێڕی
من قوتابی صناعەی ١٧ ی تموز بووم لە شێخ محێدین ،
خۆمان ماڵمان لە سەرچنار بوو
بۆ حەقی هاتووچۆ و لەفە درێژه‌ ...

ساڵی 2012 چوومە ئیستەنبۆل، هەفتەیەک لەوێ بووم و بەفڕۆکە هاتمەوە ئامەد و چەند ڕۆژێکیش لەباکوور مامەوە. پانتۆلێکی کاوبۆم لەئیستەنبۆل کڕیبوو و تۆزێ درێژبوو، لەئامەد چوومە دوکان درێژه‌ ...
دوای حەوت مانگ لە بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو لە شەڕەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، بەڵام دواجار هەر شکستی هێنا و لەسەر دەستی گەریلاکانی ئازادیی ک درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   123
کۆی سه‌ردان:   24734424