سوید " هانا نەسور" دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
كۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى كوردستان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى ژنه چالاكوانێكى كورد ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هانا نەسور له2015وه له‌سویده‌و مافى په‌نابه‌رى پێنه‌دراوه‌و ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بكاته‌وه له‌كاتێكدا پێشتر له‌دهۆك‌و سلێمانى ژیانى له‌مه‌ترسیدا بوه".
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشكرایده‌كات، "هانا نەسور ئه‌و ژنە چالاکوانه سیاسیه‌یه كه خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانه‌و خوشکەزایی فەرهاد وەکیلی چالاکی سیاسی لەسێدارەدراوى كورده، ئه‌و ژنه چالاكوانه له‌ئێستادا مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە".
باسى له‌وه‌شكردوه، "هانا نەسور چالاکوانێکی ژنە کە لەدیسەمبەری ساڵی 2015 داوای مافی پەنابەری سیاسیی لەئیدارەی کۆچ‌و پەنابەرانی سوید کردوە، بەڵام ئەم داخوازیە تائێستا سێ‌جار ڕەتکراوەتەوە، یەکەمجار لەلایەن ئیدارەی کۆچ (migrationsverket)و جاری دوەم لەلایەن دادگای ئیدارەی کۆچ (Migrationsverkets domstol)و جاری سێیەمیش لەلایەن دادگای باڵای سوید (Migrationsverketsöver domstol)".
بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، هانا نەسور تەنها دوجار دەرفەتی پارێزوانیکردن لەداخوازی مافی پەنابەری سیاسی خۆی پێدراوە، بەڵام لەدوو دادگای کۆچ‌و دادگای باڵای سوید سەرەڕای ئەوەی پارێزەری هەبوە، مافی پارێزوانیان پێنەداوەو هیچ سکاڵایەکی ناوبراویان لەبەرچاونەگرتوەو وه‌ڵامیشیان نه‌داوه‌ته‌وه.
هانا نەسور لەدایکبوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو هەتا تەمەنی 18 ساڵی لەشاری سنە ژیاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی لەکوردانی فەیلی باشوری کوردستانەو ناسنامەی عێراقی هەیە، هیچکات لەلایەن ئێرانەوە مافی هاوڵاتیبونی پێنەدراوە.
هاناو خێزانه‌كه‌ى ساڵی 2011 لەژێر گوشاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو باشوری کوردستان بەجێدەهێڵن.
وه‌كو كۆمه‌ڵه‌كه باسیكردوه، "کاتێک هانا ڕویكردۆته باشوری کوردستان، بەردەوامدەبێت لەکارو چالاکیەکانی لەباشوری کوردستان دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران، هەربۆیە دیسان لەلایەن ئاسایشی حکومەتی هەرێمەوە لەشاری دهۆک دەستپێک‌و دواتر شاری سلێمانی دەکەونە ژێر چاودێریی‌و کێشەی نیشتەجێبونیان بۆ دروستدەکرێت".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "هەروەها هانا لەوێ بەبۆنەی باوکیەوە مافی هاوڵاتی عێراقی پێدەبەخشرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتی عێراقی هەبوە بەردەوام لەژێر چاودێریی‌و زەخت‌و گوشاری هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمدا دەبن‌و مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستدەبێت، لەکۆتاییدا هاناو خێزانه‌كه‌ى ساڵی 2015 ڕو له‌ئەوروپا ده‌كه‌ن‌و ده‌چنه سوید".
هانا لەسوید سەرەڕای داوای مافی پەنابەری سیاسیی، بەردەوامدەبێت لەدژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ڕه‌خنەگرتن لەحکومەتی هەرێمی کوردستان‌و دوای چەندین ساڵیش چاوەڕوانیی، لەئاکامدا سێ‌جار مافی پەنابەرێتی لەلایەن دەوڵەتی سویدەوە ڕەتدەکرێتەوە.
كۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هاوسه‌ره‌كه‌ى هانا كه چالاکوانێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو لەگەڵ هانا داوای مافی پەنابەریان کردوە، ئیدارەی کۆچی سوید بەهاوژینەکەی هانا، مافی نیشتەجێبونی بەمەرجی بەخشیوە، بەڵام هه‌مان ئه‌و مافەیان بەهانا نه‌داوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه، "ئیدارەی کۆچی سوید هەوڵی ئەوە دەدات، ناوبراو بۆ باشوری کوردستان ڕه‌وانه بكاته‌وه، لەکاتێکدا پێشتر له‌هه‌رێمى كوردستان ژیانی لەمەترسیدا بوه".
شارپرێس
به‌روار: 18/10/2021
1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|