پیاوێکی دانیمارکی بە تیر و کەوان 5 کەس لە نەرویج دەکوژێ
-
کاتژمێر ٦ی ئێوارەی دوێنێ لە شاری کونگسبەری نەرویج کەسێک بە تیروکەوان هێرشی کردە سەر خەڵکی سڤیل و لە ئەنجامدا پێنج کەسی کوشت و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
-
سەرۆکوەزیری سوید ستێڤان لۆڤێن لە تویتێکدا هێرشەکەی شەرمەزار کرد و هاوخەمی خۆی بۆ بەرکەوتووان و کەسوکاریان دەربڕی.
-
پیاوە هێڕشبەرەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە هاووڵاتیی دانمارکیی هەیە و نیشتەجێی نەرویج بووە.
-
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/10/2021
1363 جار خوێندراوهتهوه
|