لەبەریتانیا كوردێك بەتاوانی ساختەكاریی لە مۆڵەتی شوفێری سزادرا
پیاوێكی تەمەن ٤٠ ساڵی كورد، بەناوی (غ.ق)، بڕی ٥٠٠ پاوەندو مۆڵەتی كاتی فێربونی شوفێری دەدات بەوەرگێڕێكی كوردی سۆرانی، تا لەبری ئەو تاقیكردنەوەی تیۆری بۆ ئەنجام بدات.


بەپێی گوتەی ئەو كوردە، لەبەردەم دادوەرو داگای شاری لیڤەرپوڵ، كە ڕایگەیاندوە،هیچ زانیاریەكی نەبووە كەو كارەی ئەو نایاساییە.


بەپێی گێڕانەوەكانی نێو دادگا، ئەو كوردە خاوەنی چوارمنداڵەو لەساڵی 2017وە هاتۆتە بەریتانیا و لە مانگی ئایاری 2018 مۆڵەتی لێخوڕینی کاتی پێدراوە  بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی تیۆری و پڕاكتیكی پێ ئەنجام بدات، بەڵام  ئەو كەسێكی دیكەی ڕاسپاردوە لەبەرامبەر ٥٠٠ پاوەند، تالەسەنتەری تاقیکردنەوەی تیوری ساوثپۆرت، لە مێرسیساید، لەمانگی تەمووزی ئەو ساڵەدا، تاقیكردنەوەی تیۆری بكات، بەڵام هەوڵیداوە بەبەکارهێنانی فێڵ و ساختەكاری مۆڵەتەکە بەدەست بهێنێت.


لەكاتی سزادانی غەفور قادردا، دادوەری داداگای شاری لێڤەرپوڵ، دەنیس واتسۆن،، وتی، کەئەوكارێكی مەترسیدارو ناتەواوی كردوە كەكاریگەری جدی دەبێ، لەسەر سیستەمی تاقیکردنەوەی شۆفێری و  لاواز دەکات.


وتیشی: سیستمەکە بۆ ئەوەیە كەدڵنیابین لەوەی، کاتێک ئەو کەسانەی دەست بەلێخوڕین دەکەن و دەبنە خاوەنی مۆڵەتی تەواو، دەبێت كەسانی لێهاتوو ڕاهێندراوبن.


بەشێک لەو تاقیکردنەوەیە بۆ دڵنیابوونە لەوەی، کەخەڵک ئاگاداری یاساکانی ڕێگاوبان بێت. داواکاری گشتیش ئاماژە بەوە دەکات، کەئەو کەسانەی یاساکانی ڕێگاوبان نازانن، گیانی شوفێرو سەرنشینان و پیادەکانی دیكەی سەر شەقام، دەخەنە مەترسیی ڕاسستەقینەوە.


دادوەرەكە بەكوردەكەی ڕاگەیاندوە، تۆ  مۆڵەتە كاتیەكەت و پارەت داوە بەكەسێكی دیكە، چونكە دڵنیا نەبویت و باوەڕت بەخۆت نەبوە، كەتاقی كردنەوەی تیۆریی تێپەڕێنیت.


دادوەرەکە 21 مانگ زیندانیی بەسەر (غ.ق) سەپاندوە، بەڵام سزاكە بۆ ماوەی 18 مانگ هەڵەپەسێردراو، وەدەبێت بۆماوەی، بە21 رۆژ بەشداری خولێكی چالاکی و  چاکسازی بكات، لەگەڵ ئەوەش بۆماوەی 240 کاتژمێر, کاری بێ پارە،و بێ بەرامبەر ئەنجام بدات بۆ حوكمەت.


بەپێی لێدوانی ستافەكان، لەناوەندی تاقیکردنەوەی تیۆرییەكە، كاتێك گومانیان لەسەر پیاوەێك هەبووە، رێگرییان لێکردووە لەئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.


بێن بێرکسۆن، كەیەكێكە لەستافی سەنتەری تاقیكردنەوەكە بە دادگای ڕاگەیاندوە، كەگومانیان هەبوو لەكەسێك كەمۆڵەتی كاتی غەفور قادری پێ بوە بۆ ئەنجامدانی تیۆری، بۆ رەتیان کردەوە کە ئەو پیاوە تاقیكردنەوەكە بكات.


ستافەکە داوایان لە پیاوەکە کردوە كەبەناوی (غ.ق)ەوە لەوێ بوە، بەڵگەنامەو ناسنامەی زیاتر بهێنێت "بەڵام ئەو كەسە، ناوەندی تاقیکردنەوەکەی بەجێهێشتوەو هەرگیز نەگەڕاوەتەوە. 


دوای ئاداركردنەوەی پۆلیس، لەشاری مانچەستەر، غەفور قادر لەلایەن پۆلیسەوە  لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ.


ئاندریۆ ڕایس، سەرۆکی لێکۆڵینەوەکانی ساختەکاری لە ئاژانسی ستانداری شۆفێر و ئۆتۆمبێل دەڵێ، ئەگەر ئەو فێڵ و ساختەكارییە سەرکەوتوو بووایە، غەفور دەبوە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێریی تەواو، لەكاتێكدا مافی ئەوەی نەبووە.


سارا گریفین، پارێزەری بەرگریكار لەو كوردە، داوای لە دادوەرەکە کردوە كەسزای زیندانیەكەی هەڵپەسێریت و بەوەی كەڕەچاوی ڕەوشی غەفور بكات، بەهۆی هەبوونی چوار منداڵی گەنج ،کەتەمەنیان لەسێ مانگەوە تا 10 ساڵ دەبێت.


خاتوو سارا گریفینی بارستە وتی: داوا لەدادوەری خاوەن شكۆ دەكەم كەچاو بەسزاكەدا بخشێنێتەوە چونكە ئەو كوردە هێشتا مافی مانەوەو مۆڵەتی كاركردنی نیە، بەڵكو هەفتانە بڕی ٣٥ پاوەند هاوكاری وەردەگرێ و لەوكاتەوەش هیچ تاوەنێكی دیكەی نیە خۆی بەدووە گرتوە لەكێشەكان.

 

شیاوی باسە ئەو هەواڵە لەزۆرێك لەڕاگەیاندن و پەیجی مێدیاكانی بەریتانیا بڵاوبۆتەوە، لەبەرامبەردا سەدان كۆمێنت و پەرچەكرداری لێ دروستبوەو بەتوندی سەرزەنشتتی ئەو  كوەردەو بێگانەكان دەكریت، لەوەی ڕێ بەكەسانی سەختەكارو بیانی دەدرێ كەڕێز لەیاساو ڕیساكانی ووڵاتەكەیان ناگرن.

 

بەشێك لەكۆمێنتی ئینگلیزەكان هێندەش توندە كەدەڵێن، هەقە ئەوانە خۆیی و منداڵەكانی دیپۆرتی ووڵاتەكانیان بكرێنەوە.

 

بەشێكی دیكەش دەڵێن، ئەگەر ئەوە كەسە مافی كاكردنی نیە چۆن ٥٠٠ پاوەندی دەست كەوتوەو ساختەكاریش دەكات.


یەكێكی دیكەش دەڵێت، نازانین بگرین یان پێبكەنین بۆ سیستەمی دادوەری ووڵاتەكەمان چۆن دەبێت ئەو هێشتا لەزیندان نەبێت و دیپۆەرت نەكرێتەوە، لەكاتئكدا ئەوانە دێن لەبازاڕی ڕەش ئیش دەكەن و دواتریش لەباج و زەڕیبەی ئێمەش دەخۆن.
ئاوێنە
سەرچاوەکە بە ئینگلیزی
به‌روار:  09/10/2021
91   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ئەوکاتانەی کە لە چاوەڕوانی درێژخایەنی کەمپدا ژیانمان بەسەرئەبرد، هەفتەی جارێک کۆبۆنەوەیان پێئەکردین و لە سەر ژیان و کۆمەڵگا و یاسا و کەلتوری نەرویجی قسەیان بۆ ئەکردین.
درێژه‌ ...
. دوای هەرەسی ئیمپراتۆرییەتە گەورەکان و سەرهەڵدانی بزاوتە دەستوورییەکان، لە زۆر پنت و دەڤەری خۆرهەڵاتدا، پرۆسەی خۆپێناسەکردنی نەتەوەیی لای عەرەبەکان و تورکەکان و فارسەکان بە بەبەرب درێژه‌ ...

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری ١٩ ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا. 
ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە. ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر ١١ی شەو درێژه‌ ...

فرێدی ماکونێل پیاوێکی بەریتانی 35  ساڵەیە و،   ئێستا دوو گیانە و دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید لە دایک ببێ ، تا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکرێ.
یاسای سویدی ڕێگا ب درێژه‌ ...

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کرده‌وه.
درێژه‌ ...
زەلامێک شەو دڕەنگ دەگەرێتەوە بۆ ماڵ .. 
لە کۆڵانەکەيان سەگێکی بەڕەڵا پێی دەوەڕێت . ئەويش لەترسا ڕادەکات ، سەگيش بەوەڕينەوە بەدووی دەکەوێت .
دراوسێيەکيان لە سەربا درێژه‌ ...
دووکاندارێکی ڕەزيل مشکێکی زۆر لە دووکانەکەيدا دەبێت .. هەرچی تەڵەيە تاقيدەکاتەوە بێفايدە دەبێت !
ڕۆژێك شاگردەکەی پێی دەڵێت :
وەستا ئەگەر بيانکووژم ، مشکی چەندم دەدەيت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   24455027