به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى له‌سه‌ر 300 سەرۆک و كه‌سایه‌تى سیاسى جیهانیى بڵاوده‌بێته‌وه‌

پاندۆرا زانیاری‌ گرنگ له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكراده‌كات له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتداران‌و گه‌وره‌ بازرگانه‌كانی‌ جیهان، وه‌كو ئاماژه‌ی‌ پێكردوه‌، "پاندۆرا دەستەواژەیەکە بۆ ئابڕوچونێکی گەورەی نهێنی ئاشکراکراو"، وه‌كو باسكراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرابوه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ ده‌ستكه‌وتون، نزیكن له‌12 ملیۆن بەڵگەنامەی‌ زۆر وردو نهێنی‌ له‌سه‌ر 300 کەسایەتی سیاسی لە90 دەوڵەتی‌ جیاجیای‌ جیهان.

پاندۆرا ئه‌وه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، 600 ڕۆژنامەنوس لە117 دەوڵەت لەڕێگەی 14 سەرچاوەوە لەماوەی چەند مانگێکدا، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ بەڵگەنامەیان دەستکەوتوەو لەم هەفتەیەشدا چاپی ده‌کەن‌و بڵاوی ده‌کەنەوە.

بەگشتیی 300 کەسایەتی سیاسی لە90 دەوڵەتەوە، تێوەگلاون لەوەبەرهێنان‌و بازرگانیکردنی نایاسایی‌و گەندەڵیەوە، لەڕێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوەی وڵاتی خۆیان سامانەکانیشیان شاردۆتەوە.

به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ناو پرۆسەی‌ گه‌ڕان‌و بنكۆڵكاریه‌كان، لەلایەن یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی بنکۆڵکاری نێودەوڵەتیەوە بەدەستهێنراوە كه‌ بارەگاکەی لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، لەگەڵ 140 دەزگای ڕاگەیاندنی جیهانیدا کاریانکردوە، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌یەکێک لەکارە گەورەکانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت، چونكه‌ وه‌كو ئاماژه‌یان پێكردوه‌، پێشتر کاری لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، لەناو ئەو دەزگایانەی‌ به‌شداریی ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرته‌كان‌و بنكۆڵكاریه‌كانیان كردوه‌، بی بی سی پانۆراماو ڕۆژنامەی گاردیان لەبەریتانیاوە بەشداریانكردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ سه‌ره‌تایی پاندۆرا، بەڵگەنامەکان بریتین لە 6.4 ملیۆن نوسراو، سێ ملیۆن وێنە، یەک ملیۆن زیاتر نامەی ئیلیکترۆنی، نیو ملیۆن خشتەی زانیاری، كه‌ كۆی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ "به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ئابڕوبه‌ره‌ن".

له‌ورده‌كاریدا هاتوه‌، "پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، یەکێکن لەگەندەڵترین پارتەکانی ئەوروپا، زۆرترین ڕێژەی گەندەڵیان کردوە، شای‌ ئەردەن، 70 ملیۆن جونەیهی ئەسترلینی لەکڕینی موڵک لەدەرەوەی وڵاتەکەی خەرجکردوە به‌تایبه‌ت لەبەریتانیاو ئەمریکا، لەڕێگەی کۆمپانیای موڵکەکەکانی سەرا".

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ته‌وه‌، "خێزانی دەسەڵاتداری ئازەربایجان، 400 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینیان خەرجکردوە لەبەریتانیا بۆ کڕینی موڵک، هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی چیک کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی بەکارهێناوە بۆ کڕینی دوو ڤێلا لەفه‌رنسا، بەرامبەر 12 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".

باسی‌ خێزانی سەرۆکی کینیا (ئۆهۆرۆ کینیتا)ش كراوه‌ كه‌ زنجیرەیەک کۆمپانیای دەرەکی بۆماوەیەکی زۆر هەبوە، "بەگشتیی 300 کەسایەتی سیاسی لە90 جیهانه‌وه‌، تێوەگلاون لەوەبەرهێنان‌و بازرگانیکردنی نایاسایی‌و گەندەڵی‌و لەڕێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوەی وڵاتی خۆیان، سامانەکانیان شاردۆتەوە".

ناوی‌ (لاکشمی کۆمار) هاتوه‌ لەدەزگای گڵۆباڵ فاینانشیاڵ ئینتگریتی ئەمریکی كه‌ وتویه‌تی‌:"ئەوکەسانە ئەتوانن پارەکانیان بگوازنەوە یان ڕایبکێشنەوەو بیشارنەوە، لەڕێگەی ئەو کۆمپانیانەی بەناوی نهێنیەوە بەکاریان دێنن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ساڵی 2003 دزەکردنی ئەژمارە دەرەکیەکان بڵاوکرایەوە كه‌ 2.5 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، ساڵی 2016ش بەڵگەنامەکانی پەنەما بڵاوکرایەوە، 11.5 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، بەڵگەنامەکانی بە‌هەشت (پارادایس) ساڵی 2017 بڵاوکرایەوە كه‌ 13.4 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، بەڵگەنامەکانی باندۆرا ساڵی 2021 بڵاودەکرێتەوە كه‌ 11.9 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتوە.

لەبەرامبەریشدا، سەرکردەکانی وڵاتان ئەم زانیاریانە ڕەتدەکەنەوە، دەڵێن بەهەڵە ناویان لەبەڵگەنامەکاندا هاتوە، بۆ نمونه‌ (ڤلادمێر پوتین، شای ئوردن، مەلیک عەبدوڵڵای دوم کوڕی حسێن)، لەناو ئەو 35 سەرکردەیەدان كه‌ ناویان هاتوە لەبەڵگەنامەکاندا، هەردوکیان جەختیانكردۆته‌وه‌، هیچ هەڵەیەکیان نەکردوە.

دیوانی شای ئوردن، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت:"ئەو زانیاریانە ڕاست نین، هەندێک زانیاریەکانیان بەهەڵە بەکارهێناوە، بونی هەندێک باڵەخانە لەبەریتانیاو ئەمریکا، بەشێوەیەکی نهێنی نییەو لەسەر خەرجی شاهانەی ئوردن کڕدراون".

ش.هـ

شارپرێس
به‌روار:  06/10/2021
92   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ئەوکاتانەی کە لە چاوەڕوانی درێژخایەنی کەمپدا ژیانمان بەسەرئەبرد، هەفتەی جارێک کۆبۆنەوەیان پێئەکردین و لە سەر ژیان و کۆمەڵگا و یاسا و کەلتوری نەرویجی قسەیان بۆ ئەکردین.
درێژه‌ ...
. دوای هەرەسی ئیمپراتۆرییەتە گەورەکان و سەرهەڵدانی بزاوتە دەستوورییەکان، لە زۆر پنت و دەڤەری خۆرهەڵاتدا، پرۆسەی خۆپێناسەکردنی نەتەوەیی لای عەرەبەکان و تورکەکان و فارسەکان بە بەبەرب درێژه‌ ...

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری ١٩ ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا. 
ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە. ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر ١١ی شەو درێژه‌ ...

فرێدی ماکونێل پیاوێکی بەریتانی 35  ساڵەیە و،   ئێستا دوو گیانە و دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید لە دایک ببێ ، تا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکرێ.
یاسای سویدی ڕێگا ب درێژه‌ ...

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کرده‌وه.
درێژه‌ ...
زەلامێک شەو دڕەنگ دەگەرێتەوە بۆ ماڵ .. 
لە کۆڵانەکەيان سەگێکی بەڕەڵا پێی دەوەڕێت . ئەويش لەترسا ڕادەکات ، سەگيش بەوەڕينەوە بەدووی دەکەوێت .
دراوسێيەکيان لە سەربا درێژه‌ ...
دووکاندارێکی ڕەزيل مشکێکی زۆر لە دووکانەکەيدا دەبێت .. هەرچی تەڵەيە تاقيدەکاتەوە بێفايدە دەبێت !
ڕۆژێك شاگردەکەی پێی دەڵێت :
وەستا ئەگەر بيانکووژم ، مشکی چەندم دەدەيت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   150
کۆی سه‌ردان:   24455348