قەلانکردن و دەنگدان 😛

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کابرا چیەتی .
وەرگێڕەکە بە دکتۆر ئەڵێت ئەم بەڕێزە مایەسیریەتی .
دکتۆریش ئەڵێ پێی بڵێ لەسەر چۆک دابنیشێت و هەردوو دەستی لەسەر زەوی درێژبکات و قاچی بەزاویەی 45 دەرجە بکاتەوەو هەناسەیەکی قوڵ بدات .
وەرگێڕەکەش بەکابرا ئەڵێت قەلانی کە .
کابراش یەکسەر ئەو حاڵەتە وەر ئەگرێ کە دکتۆر داوای کردوە .
دکتۆر سەری ئەسوڕمێت ئەڵی هەموو ئەوەی من وتم بە کوردی یەک ووشەبوو؟
وەرگێڕ ئەڵێ بەڵێ .
دکتۆر ئەڵێت هەی ئافەرین بۆ زمانی کوردی .
ئیتر بۆ هەڵبژاردن حیزبەکان ئەم هەموو مەسرەف و خۆ هیلاکردن و وەعدەی بانگەشەی بۆ ئەکەن پیویست ناکات بەس بڵێن قەلانیکەن ئیتر خۆمان تێئەگەین چیتان ئەوێت.

وەرگیراوە
به‌روار:  23/09/2021
1644   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   475
کۆی سه‌ردان:   29219381