ئەمە باوکیشمانە. 😛

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا و دەڵێ:
بەخوا کوڕەکەم دەکوژن بە لێدان ، وا چاکە
تەگبیرێک بکەم .
لەڕێگا دەگاتە کوڕێک و بە پۆلیسەکان دەڵێ:
ئەوە کوڕەکەمە .
ئەو کوڕە کوڕیشی نیە .
ئەوانیش بەر شەقی دەدەن بۆ مەرکەز .
هەرچەند هاوار دەکات و دەڵێ من کوڕی ئەو ژنە نیم .. ناخوا.
لەمەخفەر زۆری لێ دەدەن و پێی دەڵێن:
دەبێ دایکت بەکۆڵ بەریتەوە ماڵەوە ؟
ناچار لەترسا دەیدا بە کۆڵا بەرەو ماڵ.
لە ڕێگا تووشی براکەی دەبێت.
براکەی دەڵێ:
کاکە ئەو ژنە چیە بەکۆڵتەوە ؟
دەڵێ: دایکمە .
ئەویش دەڵێ :
ئەوە شێت بووی کوا ئەوە دایکی ئێمەیە ؟
هەر چەند براکەی دەیڕێسێ و ئەم نایبیستێ .
دواجار دەڵێ:
برام ئەوە دانێ دایکمان نیە ؟
ئەویش دەڵێ:
بچۆ بۆ مەخفەر، بزانە ئەوکاتە ناڵێیت ئەوە باوکیشمانە ؟
وەرگیراوە
به‌روار:  21/09/2021
651   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   579
کۆی سه‌ردان:   29259724