ئایا بڕەژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستە؟

ڤاکسینی کۆرۆناو گفتوگۆیەکی ئەخلاقی...
نادادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ڕووی رەشی کۆمەلگای سەرمایەداری و نیولیبرالیزمی ئاشكرا كرد، ولاتە دەوڵەمەندەکانی جیھان، وەك ئەمریکاو زۆرینەی وولاتانی ئەوروپا، ژمارەیەكی زۆری ڤاکسینەکانیان کڕی وئەمەش وایکرد بەشێکی زۆری ولاتە ھەژارەکان بێبەش بن وتاوەکو ئێستا نەتوانن ڤاکسینی پێویست دابین بکەن . لە ئێستادا بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا پلان بۆ ئەوە دادەنێن بڕەژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەنە هاوڵاتیانیان .
1-لە ژێر چاودێری رێکخراوی تەندرووستی جیھان ، کۆڤاکس وەک چەترێک پێشنیارکرا بۆ ئەوەی جۆرێک لە دادپەروەری ھەبێت بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەلام ئاشکرایە، کە ئەو ھەنگاوە شکستی خوارد ، رێکخراوی تەندرووستی جیھانی دژی پێدانی برەژەمی سێیەمی ڤاکسینەکانی کۆرۆنایە لەئێستادا وداوا لە ولاتانی جیھان دەکات ژەمی سێیەم بەلایەنی كەم تاوەكو کۆتایی مانگی نۆ رابگرن، بەو ھیوایەی تا ئەو کاتە زۆربەی ولاتانی جیھان لایەنی کەم ١٠٪‏ ی ھاوولاتیانیان ڤاکسینیان وەرگرتبێت .
2-لێکۆلینەوەکان ئەوە دەردەخەن، کە رێژەی دژەتەن لەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دوای شەش مانگ ھەندێک دادەبەزێت ، ئەمەش لێکدانەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە بە تێەڕبوونی کات ئەگەری دووبارە تووشبوون بە پەتاکە زیادبێت .
3-لە کاتێکدا ئاشكرابووە بەشێک لەو کەسانەی، کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینەکانیان وەرگرتوە تووشی پەتاکە دەبنەوە، بەڵام ئەوەش دەزانرێت کە رێژەی ئەو کەسانەی پێوستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت زۆر کەمە و مردن بە ھۆی کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی ھەردوو بڕەژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە یەکجار کەمە .
رۆژانە خەلکانێکی زۆر پەیوەندیم پێوەدەکەن و پرسیاری ئەوە دەکەن، کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووەو دەیانەوێت ژەمی سێیەم وەربگرن . تێبینیم کردووە ئەو پرسیارە زیاتر لە نێوان ئەو کەسانەیە کە زیاتر لە پەتاکە دەترسن و تووشی دڵەڕاوکێی زۆر بووینە بە ھۆی ئەو ڤایرۆسە . ئەوە لە کاتێکدا زۆرینەی خەلکی کوردستان دەرفەتی ئەوەیان نەبووە تەنانەت یەک ژەمی ڤاکسین وەربگرن ، لە رووی ئەخلاقیەوە بۆ کەسێکی وەک من پێشنیاری ژەمی سێیەمی ڤاکسین بە کارێکی چەوت دەبینم، لە ھەمان کاتدا ئەرکی وەزارەتی تەندرووستیە، کە رێگانەدات کەسانی هەلپەرست ودەست رۆیشتوو، دۆخەكە بقۆزنەوە وژەمی سێیەم وەربگرن. لە ئێستادا تەنیا ئەوە دەکرێت ئەو کەسانە دیاری بکرێن، کەدۆخێكی تایبەتیان هەیە ومافی ئەوەیان بدرێتێ برەژەمی سێیەمی ڤاکسینەکان وەرگرن . ئەو گرووپانە ژمارەیان ئەوەندە زۆر نیەو پێدانی برەژەمی سێیەم کاریگەریەکی زۆری نابێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی ڤاکسینەکان، لەوانە :
1-ئەو دکتۆرو کارمەندانەی تەندرووستی، کە لە نەخۆشخانەکانی کۆڕۆنا کار دەکەن ولە ھەموو کەس زیاتر بەریەكکەوتنیان ھەیە و ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لە کەسانی تر زیاترە .
2-ھەندێک نەخۆشی ھەیە، بەرگری مرۆڤ زۆر لاواز دەكات، یاخود ئەوانەی کە ھەندێک دەرمان وەرگردن کە دەبێتە ھۆی دابەزانی بەرگری لەش، بۆ نموونە ھەندێک ئەو دەرمانەی بۆ چارەسەری رۆماتیزم بەکاردەھێنرێت، ھەروەھا ئەو نەخۆشانەی کێشەی پەککەوتنی گورچیلە، یاخود نەخۆشی جگەری درێژخایەنیان ھەیە، ئەو نەخۆشانە تەنانەت دوای وەرگرتنی ھەردوو بڕەژەمی ڤاکسینیش بەرگریەکی زۆر کەم درووست دەکەن ، ھەربۆیە زۆربەی ناوەندە زانستیەکان کۆکن لەسەرئەوەی ئەو گرووپە ژەمی سێیەمی ڤاکسییانیان پێبدرێت .
3-دەكرێت پلانی بڕەژەمی سێیەمی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە دابنرێت، كە زۆر بەتەمەنن، بەتایبەتیش ئەو كاتەی ژمارەیەكی باشی ڤاكسین دەكەویتە بەردەست .
لە ئەگەری بریاردان بۆ بەکارھێنانی برەژەمی سێیەمی ڤاکسین وا باشە ڤاکسینی فایزەر بەکاربھێنرێت .
بەڕێزان، بەشێکی گەورەی زانستی پزیشکی ئەخلاقە ، ھەرکاتێک بەھا ئەخلاقیەکان پووچەڵ كرانەوە، راستیە زانستیەکانیش لەگەلیدا لەناو دەچن . نابێت بە ھیچ شێوەیەک دۆخی کوردستان لەگەل ئەوروپا و ئەمریکا بەراورد بکرێت . لە کاتی ئێستادا ڤاکسین وەک پێویست لەبەردەست نیە ، بۆیە باسکردنی برەژەمی سێیەمی ڤاکسین تا رادەیەكی زۆر بە کارێکی ناڕەوا دەبینم . کوردستانیانی خۆشەویست وا دەردەکەوێت کۆرۆنا لەگەلمان بمێنێت ، ھەربۆیە ئەگەر ھەردوو ژەمی ڤاکسینت وەگرتووە ئەوە دوو دڵ مەبەو ھەول بدە دەروونت ئارام بێت و دەرفەت بە کەسانی تر بدە، کە تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە ڤاکسین وەربگرن .
دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی ھەناو
لەندەن
◦ایا بڕەژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستە؟

به‌روار:  04/09/2021
119   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەگەر هەڵبژاردن بەهێزترین دەلیلی پێوانەکردنی دیموکراسی بێت، زیاتر لەمیدیای ئازادو فرەحیزبی و هەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەتێکڕا دەلیلی دیموکراسین، ئەوا پێویست وایە بڵێین درێژه‌ ...
شارپرێس:

له‌ میانیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به‌ (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به‌ جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا) درێژه‌ ...

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ئەردۆغان لێدوانی ئاگرین دەدات دژ بە ئەمەریکاو بایدن
بە پێی هەندێک سەرچاوە لە نیویۆرك بایدن کاتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان تەرخان نەکردبوو درێژه‌ ...

پیاوێکی پیر دەڕوات بۆ دەنگدان و لە بەڕێوەبەری بنکەکەی پرسی بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە؟
بەڕێوبەرەکەش سەیری ناوەکەی بۆکرد لە تۆماری دەنگدەران و ووتی:
بەڵێ حاج درێژه‌ ...

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کا درێژه‌ ...

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنستیتۆی کارۆلینسکا کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ئەنجام دراوە، جیاوازی نیوان تەمەنی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان زیاد بووە.
درێژه‌ ...
دوێنێ شەو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەی سکاندیناڤیا کە لە فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندینافیا لە مالمۆ نمایشکرا، درایە بەڵگەفیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یاسە درێژه‌ ...

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێ درێژه‌ ...
دەیان کەس لە ئاڵمانیاوە وەڕێ کەوتبوون تاوەکوو لە سوید تێکەڵ بە شەڕ و ئاژاوەی دوو عەشیرەتی گەورە لە یۆتێبۆری بن کە لەکاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەوەش دوای شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ی درێژه‌ ...
ھاوڕێیەکم ھەیە خەڵکی شاری مەحمودیەیە.. بۆی گێڕامەوە وتی لەدوای روخانی رژێم مەحمودیەو ناحیەکانی دەوروبەری ئەتوانم بڵێم "ھەموی کەوتە دەست قاعیدە،ھەر رۆژێک ئەچوم بۆ شوێنی کارەکەم لەڕێ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   219
کۆی سه‌ردان:   24277883