ژیانی من و ژنە وەزیرێک

لە سەردانەکەی ئەمجارەم بۆ کوردستان ڕووداوێک خستمیە گێژاوێکەوە. لێکدانەوەم بۆ ئەو واقیعەی کە جاران دەمویسیت خۆمی لێ گێل بکەم، ڕەوتی ژیانمی گۆڕی.
چاوەڕوانی ئێوارەم دەکرد و لە دڵی خۆمدا دەمووت بەڵکو دەمەو ئێوارەکەی هەواکەی تۆزێ فێنێک بێتەوە. زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا. ژماریەکی نەناسراو بوو، بەڵام هەر وەڵامم دایەوە، خۆ منیش خاوەن دەستەڵات و سەرمایەدار نیم تا خۆم لە خەڵک بشارمەوە.
ـ هەی بێوەفا نامناسیتەوە؟
ـ نا! ببوورە دەمێکە گوێم لەم دەنگە نەبووە.
گرنگ بیری هێنامەوە کە لە زانکۆ پێکەوە دەمانخوێند و لە بەشی ناوخۆیی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە یەک ژووردا دەژیاین.
زۆر بەگەرمەوە داوای لێکردم سەردانی بکەم. لە سەر ڕۆژ و کاتەکە ڕێککەوتین و هەروا وتی خۆی کەسێک بەدوامدا دەنێرێت.
ئەو ڕۆژە ئۆتۆمبێلێکی رەشی بەرز هات بەشوێنمدا کە تەنانەت مارکەی سەیارەکەشم نەدەزانی، منێکی گێلۆکە لە کوێ سەرم لە مارکەی سەیارە دەردەچێت. شۆفێرەکە دابەزی و بەڕێزەوە دەرگاکەی بۆ کردمەوە. لە دڵی خۆمدا وتم ئاخۆ بەدوای مندا هاتبێت، لەوانەشە هەڵە بێت. گەیشتینە ماڵیکی گەورە لە شێوەی کۆشکی ئەو شازادانە بوو کە لە فیلمدا بینیبووم، تۆزێ بچوکتربوو لەو کۆشکانە. چەند چەکدارێک لە بەردەم دەرگاکەدا وەستابوون. ترسێک دڵمی داگرت. کە دەرگایان بۆ کردمەوە هاوڕێکەم بەرەو ڕووم هات و باوەشی بۆ گرتمەوە. ئەوجا دڵنیابووم لەوەی کە ڕاست هاتووم.
هەر کە چوومە ژوورەوە سەرم سووڕما، دیزاینی ماڵەکە، کەلوپەلەکانی، گڵۆپ و تابلۆکانی... نەمدەزانی سەیری چی بکەم. هەوڵیشم دەدا ئەو سەرسوڕمانەی خۆم بشارمەوە. تا منێکی سی ساڵ لە ئەوروپا ژیاو وەک کەسێکی دنیانەدیدە تەماشا نەکات. کچەکەی هاتە خوارەوە و منی پێناساند، سەعاتەکەی دەستی وابزانم بە قەد مووچەی ساڵیکی منی پێدرابوو، جاناتەکەی مووچەی مانگێکی من بوو، کە من هەموو ڕۆژێ لە سەعات حەوتەوە لە ماڵ دەردەچم و پێنجی ئێوارە دەگەڕێمەوە ماڵ. کلیلی سەیارەکەی دەرهێناو خواحافیزی کرد و چوو. پاشان بەشانازییەوە بە ماڵەکەیدا گەڕاندمی و باسی ئەوەی بۆ کردم هەر پارچەیەک لە ماڵەکەی لە چ وڵاتێکەوە کڕیوویانە. هەرچەند سەرم دەبرد و دەمهێنا ئەم پارەیەیان لە کوێ هێناوە. ئەوەی پێش سێ ساڵ بیستبێتم کە ژیانێکی ئاساییان هەبوو. بەئاگاییەوە لێم پرسی ئێستا خەریکی چیین؟ مەبەستم چ کارێک دەکەن.
بە پێکەنینەوە وتی:" من خۆم لە ماڵەوەم و ئەی بۆ نازانی مێردەکەشم ئێستا وەزیرە." کە چووینە خوارەوە مێزێکی درێژ کە دوو مەترێک دەبوو، ڕازابوویەوە بە جۆرەها خواردن، جۆرەها گۆشت. خۆم نەگرت و پرسیم:" خەڵکی دیت دەعوەت کردووە؟"
دەرکەوت ئەو هەموو خواردنە بۆ هەردووکمان کراوە. ئەو ڕۆژە هەر چوار خزمەتکارەکە خەریکی خواردن دروستکردن بوون. خۆشییەکەی لەوەدا بوو، دەیان جۆر گۆشت ئامادەکردابوو، ماسی، قاز، قەل، مریشک و بەرخ. ئەمە جگە لە چەندان جۆر لە برنج و شلە.منیش زیاتر لە دەساڵە گۆشت ناخۆم. بۆیە بە شەرمەوە هەندێ برنجی سوور و زەلاتەم خستە سەرقاپەکەم و وتم من دەمێکە گۆشت ناخۆم، دایە قاقای پێکەنین و وتی:" دەتەوێت بنێرم خواردنت بۆ بهێنن؟ خەمت نەبێت خزمەتکار و حەرەسەکانمان هەمووی تەواو دەکەن." پاشان زانیم نزیکەی بیست حەرەسیان هەیە، ئەمە جگە لە چوار خزمەتکارەکەیان.
پاش نانخواردن ژووری جل و جانتا و پێڵاوەکانی نیشان دام، ئەو مارکانەی کە ئەو باسی دەکرد من لە خەویش بیری لێناکەمەوە، لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگانەم لە سەرووی مامناوەندییەوەیە. باسی ئەوەشی کرد کە چۆن مانگانە لە لەندەن و ئەمریکاوە جلی مۆدەی تازەیان بۆ دێت. ئەو هەر قسەی دەکرد و منیش لە جیهانی بیرکردنەوەی خۆمدا بووم. بیرم لەوە دەکردەوە ئەم وەزیرە دەبێت چەند مووچە وەربگرێت تا بتوانێ لە ماوەی سێ ساڵدا ئەم سامانە زەبەلاحە پێکەوە بنێت، یان دەبێت مەسروفی مانگانەی ژیانیان چەند بێت. گرنگ هەرچەند سەرم دەبرد و سەرم دەهێنا نەمدەزانی ئەم پارە زۆرە مەگەر لە بیرێکی نەوتەوە بێت، کە وەزیر خاوەنداری بێت.
کە هاتمە دەرەوە ئەوەم بیر کەوتەوە کە لە زانکۆ دەمانخوێند ئەو یەکێک بوو لە کچە هەژارەکان و تەنانەت من یەکێک بووم لەوانەی زۆر یارمەتیم دەدا و ئەو خواردنەی کە دایکم بۆی دەناردم لەگەڵ ئەودا دەمخوارد.
ژاوە ژاوێک لە مێشکمدا پەیدابوو، پرسیاری وەڵامێک وەک هێلکەیەکی پاکراو هاتە بەردەستم. سەرچاوەی نەبوونی مووچە، نەبوونی خزمەتگوزاری، ئاو، کارەبا، گەنجانی بێ کار، نەبوونی کار، نەمانی قیەمی ئەخلاقی، شێواندنی کەسایەتی تاکی کۆمەڵ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو بڕە بێ شومارەی پارەیەیە کە دەخرێتە بەردەستی پیاوانی دەستەڵات و دەستو پێوەندەکانیان. گەر هەر خێزانێک هێندە پارە بۆ بژێووی خەرج بکرێت، چی دەمێنێتەوە بۆ قووتی خەڵک، ئەمە تەنیا وەزیرێکە، ئەی ئاخۆ کادیرە بەرز و سەرۆکەکانی ئەم حزبانە خاوەنی چی بن و چۆن بژین. ئیتر بیرم لەوە دەکردەوە ئاخۆ یەکێک لە هاوڕێ کۆنەکانم ژنە سەرۆکێک یان مەکتەبی سیاسی ئەو حزبانە نەبن تا سەردانیكیان بکەم بزانم بژیوێی مانگانەیان دەگاتە چەند ملێون دۆلارێک.
لە هەمووی سەیرتر پاشتر کە پرسیارم لەسەر جەنابی وەزیر کرد، باسی ئەوەیان کرد کە ئەپارتمانێکی تری هەیە کە عەشیقەکانی تێدا دەبینێت و جگە لە مەزرەعەیەکی گەورەی چەند هەزار هکتاری.
ئەو ژنەم بیرکەوتەوە کە دوێنێ لە بەردەم دوکانی چەرەس فرۆشەکە بینیم، داوای هەندێ پارەی لەمن کرد، چونکە لە شارۆچکەیەکی ترەوە هاتبوو تا شەهیدانەی مێردەکەی وەربگرێت و کەچی شەهیدانەش نەهاتبوو، بە گۆڕی شەهیدی مێردی سوێندی دەخوارد کە پارەی تاکسی هاتنێکی بۆ ئێرە قەرز کردووە.
ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
به‌روار:  29/08/2021
214   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەگەر هەڵبژاردن بەهێزترین دەلیلی پێوانەکردنی دیموکراسی بێت، زیاتر لەمیدیای ئازادو فرەحیزبی و هەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەتێکڕا دەلیلی دیموکراسین، ئەوا پێویست وایە بڵێین درێژه‌ ...
شارپرێس:

له‌ میانیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به‌ (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به‌ جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا) درێژه‌ ...

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ئەردۆغان لێدوانی ئاگرین دەدات دژ بە ئەمەریکاو بایدن
بە پێی هەندێک سەرچاوە لە نیویۆرك بایدن کاتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان تەرخان نەکردبوو درێژه‌ ...

پیاوێکی پیر دەڕوات بۆ دەنگدان و لە بەڕێوەبەری بنکەکەی پرسی بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە؟
بەڕێوبەرەکەش سەیری ناوەکەی بۆکرد لە تۆماری دەنگدەران و ووتی:
بەڵێ حاج درێژه‌ ...

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کا درێژه‌ ...

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنستیتۆی کارۆلینسکا کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ئەنجام دراوە، جیاوازی نیوان تەمەنی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان زیاد بووە.
درێژه‌ ...
دوێنێ شەو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەی سکاندیناڤیا کە لە فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندینافیا لە مالمۆ نمایشکرا، درایە بەڵگەفیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یاسە درێژه‌ ...

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێ درێژه‌ ...
دەیان کەس لە ئاڵمانیاوە وەڕێ کەوتبوون تاوەکوو لە سوید تێکەڵ بە شەڕ و ئاژاوەی دوو عەشیرەتی گەورە لە یۆتێبۆری بن کە لەکاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەوەش دوای شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ی درێژه‌ ...
ھاوڕێیەکم ھەیە خەڵکی شاری مەحمودیەیە.. بۆی گێڕامەوە وتی لەدوای روخانی رژێم مەحمودیەو ناحیەکانی دەوروبەری ئەتوانم بڵێم "ھەموی کەوتە دەست قاعیدە،ھەر رۆژێک ئەچوم بۆ شوێنی کارەکەم لەڕێ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   302
کۆی سه‌ردان:   24278434