گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد کە دوای شەڕی جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە سوید، وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
ئەمڕۆ ئێوارە ڕیوڕەسمێکی تایبەتی ڕیزلێنان بۆ نۆژەن کردنەوەی گۆڕەکەی سلێمان ئالێکساندر کنوتاس کە بە سلێمان کورد ناسروا بووە لە قبرستانی (Roma) بەڕیوە دەچێت
سلێمان کورد لەتەمەنی ٧ ساڵیدا لەلایەن ژن و پیاوێکی سویدی وەردەگیرێت و وەکو کوڕی خۆیان بەخێوی دەکەن و پاشناوی کنوتاسی پێدەبەخشن. سلێمان (Kurden) ساڵی ١٩٢٩ وەکو یەکەم پەنابەری کورد هاتووەتە سوید و ئێستا گۆڕەکەی نۆژەن کراوەتەوە و وەکوو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  30/07/2021
1182   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   525
کۆی سه‌ردان:   29219743