قادر ئەو كەرەت بۆ دزی؟؟؟
حاكمی ئینگلیز، حوكمڕانی هەولێر، لەكاتی جەنگی یەكەمی جیهان، ساڵی 1914-1918، باسی ئەوەدەكات ڕۆژانە دوو سێ عەرزو حاڵ‌و عەریزەی لەلایەن كوردەكانەوە بۆ دەهات‌و كێشەیان زۆربوو..كە كێشەی كوردەكان بەمجۆرە بوەو دەقی عەریزەكەیان بڵاودەكاتەوە:

كوردەكە ئاوا عەریزەی نوسیوە:
(خزمەتكارە گوێڕایەڵەكەتان عەرزی ئێوە دەكا كە گوێدرێژێكی ڕەش، بەهاكەی دەگاتە بیست جونێ‌و نیشانەیەكی ڕەش لەسەر پشتی هەیە‌و گوێی ڕاستی بڕاوەو لەماڵەكەی مندا لەدایكبوەو گەورە بوە، بەڵام بەر لەپێنج ساڵ‌و نیو دیارنەماوەو ئێستا لای قادر كوڕی نادر بینراوە كە ماڵی لەگەڕەكی سەرای هەولێرە، من داوای لوتفی ئێوە دەكەم كە بۆم بگێڕنەوە بەپێی ئەو دادپەروەریەی كە لەدونیا بڵاوەو حكومەتی بەریتانیای بەشكۆی پێدەناسرێ، بەمجۆرە فەرمان بۆ فەرماندارە)

ئەوكات كەمال ئەتاتورك داوای پەیمانی لۆزان‌و ویلایەتی موسڵی دەكرد، عەرەب داوای تاجی پاشایەتی عێراقیان دەكرد، كوردیش كێشەی كەری هەبوە كە قادر دزیویەتی...ئینجا زۆریش گلەیی دەكەین كە ئینگلیز بۆچی كوردی نەكردە دەوڵەت؟؟ من پێموایە ئێستاش هەمان تاس‌و حەمامە تەنها كەر بۆتە وەنەوشە، ئێستا كورد كێشەی سەیارەی وەنەوشەی هەیە؟؟
هه‌ندرێن شێخ ڕاغب
به‌روار:  19/07/2021
1907   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   391
کۆی سه‌ردان:   29254487