كۆتا نامه‌كه‌ی سه‌یف ئیسلام قه‌زافی
سه‌یف ئیسلام كوڕی زه‌عیم معمه‌ر قه‌زافی ده‌گێرێته‌وه:
پێش ئه‌وه‌ی دۆخی لیبیا تیك بچێت و، به‌هاری عه‌ره‌بی به‌گه‌رمی بگاته لیبیا،
دوو راوێژكاری بیانی خه‌ڵكی ڕووسیا ، ئاگاداری باوكمیان كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات به‌هاری عه‌ره‌بی بیگه‌یه‌نیته ناو لیبیا ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیوه له‌سه‌ر ته‌خت و كورسی لاببات، جا داوا ده‌كه‌ین :
به‌په‌له چه‌ندین بریاڕێک ده‌ربكه خۆش گوزه‌رانی و باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی و لێبوردنی گشتی و دوو مووچه‌ی زیاده و هاوكاری ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشینكراو، چه‌ندین بریاری تر بده، تا له‌سه‌ر كورسی بمینیته‌وه..
ووتی قه‌زافی گاڵته‌ی به ڕاویژكاره بیانی یه‌كان هاتوو و ووتی:
من زه‌عیمم و ڕیبه‌ری لیبیام كه‌س نا‌توانیت ببیته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر كورسی یه‌كه‌م...
سه‌یف ئیسلام ده‌ڵیت كاتیك ئه‌و قسانه بۆ باوكم كرا، من داچڵه‌كیم و ترسم لێ نیشت، به باوكم گووت:
ئه‌مرۆ خاوه‌نی 52 ملیار دۆلاری به پاره‌ی نه‌ختینه‌و زێر، تكایه باوكه ئه‌و راویژكارانه چی ده‌ڵێن جێبەجێی بكه، ئه‌گه‌رنا كه خه‌ڵكه‌كه هه‌ستان و خۆپیشاندانیان كرد، ڕوسیا و هیچ وڵاتیك ناتوانن ڕزگارت بكه‌ن، ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌ته‌كه‌شمان كه نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س ده‌بن....
ووتی: باوكم گاڵته‌ی پێ هات .
كاتێك له‌شاشه‌كانه‌وه بڵاو كرایه‌وه قه‌زافی منداڵێك ده‌ستگیری كردووه‌و، به‌ده‌ست منداڵەكه‌وه ده‌گری و ده‌ڵێت چیت بوێت بۆت ده‌كه‌م، به‌س مه‌مكوژن....
تێگه‌یشتم ده‌سته‌لات هه‌موو شتێك نیه، كاتیك میلله‌ت تووڕه ده‌بیت، منداڵه‌كانی خۆشت فریات ناكه‌ون...
قه‌زافی پاش خۆی 52 ملیار دۆلار نه‌ختینه‌و زێڕی جێهیشت....
ئیستا له لیبیا كه‌س ناوێریت بڵێت له عه‌شیره‌تی قه‌زافی یم...
بەختیار سەعید
به‌روار: 18/07/2021
501 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|