مەزڵوم کۆبانی داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات پرۆسەی لەناوبردنی گۆڕەکان لەعەفرین بوەستێنرێن
خەندان-
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات و رایگەیاند، داوا دەکەن بە خێرایی پرۆسەی لەناوبردنی گۆڕەکان لەعەفرین بوەستێنرێن و شارەکە و دانیشتوانی لە "تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بپارێزرێن".
ھێزە داگیرکارەکانی تورکیا گۆڕی شەھیدان ھەڵدەدەنەوە
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، "ھێزە داگیرکارەکانی تورکیا گۆڕی شەھیدان ھەڵدەدەنەوە کە لە پێناو بەرگریکردن لە شاری عەفرین شەھیدبون، پاشان راستیەکان دەشێوێنن و دەیخەنە بەردەم ڕای گشتی جیھانی و دەڵێن ئەوانە گۆڕی بە کۆمەڵن".
داوا دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە خێرایی دەسپێشخەر بن لە وەستاندنی پرۆسەکە
باسی لەوەشکردوە، "داوا دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە خێرایی دەسپێشخەر بن لە وەستاندنی پرۆسەی لەناوبردنی گۆڕەکان، هەروەها داوا دەکەین عەفرین و دانیشتوانی لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بپارێزن."
هەڵدانەوەی ژمارەیەک گۆڕ لەکانتۆنی عەفرین، رۆژئاڤا نیگەران دەکات
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا پرسی هەڵدانەوەی ژمارەیەک گۆڕ لەکانتۆنی عەفرینی رۆژئاڤای کوردستان کەلەلایەن ژمارەیەک گروپی نزیک لەتورکیا بەڕێوەدەبرێت، بوەتە جێگەی نیگەرانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری.
بهروار: 17/07/2021
587 جار خوێندراوهتهوه
|