گەریلا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکی خستە خوارەوە
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ فڕۆکەیەکی سیخوڕیی لە جۆری TB2 Bayraktar یان خستە خوارەوە.
ئاژانسی فورات بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢١ی ئایار، هێزەکانی گەریلا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕییان خستووەتە خوارەوە، کە بە ئاسمانی هەرێمی زاپ-دا دەسووڕایەوە.
فڕۆکەکە لە جۆری TB2 Bayraktar بووە و لەلایەن کۆمپانیای بایراقداری زاواکەی ئەردۆغانەوە دروست دەکرێت، لەدوای ساڵی ٢٠١٥-وە، زۆر جار لە شەڕی دژ بە کورداندا بەکاریان دەهێنن.
گەریلا، ئاشکرای نەکردووە، کە بە چ شێوازێک ئەو فڕۆکەیە خراوەتە خوارەوە.
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 17/07/2021
302 جار خوێندراوهتهوه
|