زەڕە زەڕ
* لە دوێنێوە هەزار جنێوم بەم وەزعە داوە، لە تکریتەوە دوو هەزارلایکم بۆ هات.
* برا زیندانییە سیاسییەکەم لە پەشیمانیدا جێی بەخۆی نەئەگرت، ماڵی ئاوابێ رەفیق یەعروب پیکابێک کاڵەکی سامەڕای بۆ نارد.
* کاتێک کە دڵی خۆم بەکاربەدەستانی هەرێم خۆش ئەکەم ئەو کاتەیە کە گوێدرێژەکەی ناخم دەست ئەکات بە زەڕە زەڕ.
* دوو کەبابم بە نانە چەورەکەیەوە خوارد، لە جادەی ئۆرزدییەوە دەرزەنێ ریکلامی دەرمانی کۆلیسترۆڵیان بۆ تاگ کردم.
* وتارێکم لەسەر جوانییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نووسی، مەکتەبی کۆمەڵایەتی بڕنەوێکیان بە دیاری پێشکەش کردم.
* خۆشی خۆشی خۆم کرد بە فلیم، برادەرانی پارتی وتیان ببوورە ئێمە حەزمان لە موسەلسەلەی تورکییە.
* لە خەوما خاڵم تەیارەیەکی تایبەتی بۆ کڕیم، ئیبن سیرین جوابی بۆ ناردم شەوان پیاز مەخۆ.
* پۆستکارتێکم بینی نووسرابوو هەر تۆ سەرۆکمانی، دوو نوسخەم کڕی.
* بەدوای کتێبی پیاوە نەخۆشەکەدا دەگەڕام، کابرای مەکتەبە پرسی مەبەستت دەوڵەتی عوسمانییە یان دەسەڵاتی حەرێم؟
* لە لوبنان ئەگەر نەزانی چی لە خوشکەکەی نانسی عەجرەم بکەی، ساحێب ئوتێلەکە ئەڵێ بیبە بۆ سویتەکەی هەڤاڵ وانێک.
* ویستم شیشی سوورەوەکراو بکەم بە چاوی برازاکەمدا، فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە وتی عەیبە لاسایی ئێمە مەکەرەوە.
شێرکۆ عەبدوڵا
بهروار: 13/07/2021
1131 جار خوێندراوهتهوه
|