بۆ قاسملۆ
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  13/07/2021
139   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا، لەبەر ئەوەی کە حیز بوو عەشیرەتەکەی پێیان تەڵاق دا. لە دوای بەینێ ژنێکی تری هێنا، دیسان هەر وا.
گەڕا گەڕا لە ماڵە گەورە کارەکەرێکی هێنا، زۆری پێ نە درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021 لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد، حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
درێژه‌ ...
گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد کە دوای شەڕی جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە سوید، وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
ئەمڕۆ ئێوارە ڕیوڕەسمێکی تایبەتی ڕیزلێنان بۆ نۆژەن کردن درێژه‌ ...


لەدوێنێوە زنجرە ئاگرێکی مەترسیدار سەرانسەری دارستانەکانی تورکیای گرتۆتەوە کە زەرەرو زیانەکانی هێندە زۆرن مەزەندە ناکرێن.
سەرۆکی تورکا رەجەب تەیب ئەردۆگان کەمێ درێژه‌ ...
له‌ دورگه‌ی كریتی:

كورده‌كان:

خۆشه‌وی سه‌یفه‌دین
ئدریش خدر محمد
موزه‌فه‌ر مامه‌د وه‌هاب
زانكۆ غدر محمد
موسلیم عه‌بدوڵا سه‌لیم
درێژه‌ ...
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بە پشتبەستن ب درێژه‌ ...
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا و هێرشی داگیرکاریی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وردەکاری راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەو شێوەیە:

`لە چوارچێوەی هەن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   769
کۆی سه‌ردان:   23872705