گەنجێکی کوردی سوید بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە گیانی لە دەستدا
کارەساتی فڕۆکە
دوێنێ پێنچ شەممە ڕێکەوتی 8/7/2021 لەشاری ئۆرێبرۆ لەولاتی سووید فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوەو تێکشکا، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەکە دا فڕۆکەکە گڕی گرت و تەواوی سەرنشینەکانی بە فڕۆکەوانەکەشەوە گیانیان لەدەست دا.

جۆری فڕۆکە : DHC 2 Turbo Beaver
ووڵاتی بەرهه م هێنەر : Canada
ژمارەی تۆمار : SE- KKD ووڵاتی سووید
شووێنی ڕووداو : Orebro International Airport
خاوەنی فڕۆکە : South Sweden Academy AB

ووردەکاری کارەساتەکە :
دووێنی ئێوارە ڕۆژی پێنچ شەممە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی شاری ئۆریبرۆ بەمەبەستی هه ڵدانی چەند پەڕەشووتوانێک لە سەر هه مان شووێندا ، دەست بە گەشتەکە کورت و خێراکەی دەکات بە شێوەیەکی ئاسایی. بەڵام ساتێکی کەم دووای بەرزبوونەوە ، فڕۆکەکە تووشی کێشەیەک دەبێ و لە ئەنجامدا ڕوو لەزەوی دەکات و تێک دەشکێت و پاشان زۆر بە خێرایی گڕدەگرێت و دووکەلێکی زۆری لێ بەرز دەبێتەوە.

ئەم ڕووداوە لەبەر چاوی کۆمەلێک خەلک کە لە یانەی پەڕەشووتوانی شارەکەدا کۆببوونەوە بۆ بینی کەس و کارو هاووڕێکانیان کە لە ئاسمانەوە بە پەڕەشووت خۆیان هه ڵدەدەن ڕووی داوە.

ژمارەی سەرنشینانی فڕۆکەکە 9 کەس بووە ، لە نێوان سەرنشینەکاندا 8 کەسیان وویستوویانە بە پەڕەشووت لەئاسمانەوە خۆیان هه ڵبدەن. تاوەکوو ئێستا ڕوون نیە کە ئایا هه ر هە شت کەسیان پەڕەشووتوان بوونە یاخوود لە نێوانیان خەلکی ئاساییش کە بۆ خۆشی بۆ جاریک خۆهه ڵدان لە پەڕەشووت بوونیان هه بوو بێ.

کوڕە کوڕدەکە کێیە :
گەنجێکی کورد بە ناوی ڕێناس گۆران کە بە ڕەچەڵەک خەلکی مەخموورن و لە ه.ۆزی فەقێ مەرگین. تەمەنی ڕێناس 27 ساڵ بووەو و لەگەڵ خێزانەکەی لەم شارەدا لەگەڕەکێکی پڕ لە پەنابەر دەژین و ماوەیەکی زۆریشە پەنابەری سوویدن. ڕێناس ماوەیەکی زۆرنیە خووێندنی دوواناوەندنی تەواو کردووە و یەکێک لە خوولیاکانی پەڕەشووتوانی بووەو یاریزانی ئەم وەرزشە بووە.

هۆکاری ڕووداوەکە :
بە گووێرەی ئەو زانیاریانەی کە خۆم هه مە لە بواری فڕۆکەوانی ، پێم وایە هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە زیادی کێشی فڕۆکەکەیە ، کە بۆتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆل لەلایەن فڕۆکەوانەکەوە.

شایانی باسە
کە ئۆرێبرۆ شارێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ووڵاتی سووید بە دووری نزیکەی دووکاتژمێر لە پایتەخت. وە لەم شارەدا ژمارەیەکی زۆری پەنابەری کورد دەژین.

جگە لەمەش ڕووداوێکی هاووشێوەی ئەمە دوو ساڵ لەمەوبەر لەشارێکی تری سووید بەناوی ئوومیۆ ڕووی داو لەئاکامدا بەهه مان شێوە 9 کەس بوونە قوربانی.

لێرەوە
پرسەی خۆم ئاراستەی خانەوادەی ڕێناس گۆران و کۆمەڵەی پەڕەشووتوانان و تەواوی خەلکی شارەکەو دانیشتووانی سووید دەکەم.

لەگەڵ ڕێزی براتان
یوسف سارمەمی
ئەندازیار و فڕۆکەوانی کورد
سووید 9/7/2021
به‌روار:  09/07/2021
243   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا، لەبەر ئەوەی کە حیز بوو عەشیرەتەکەی پێیان تەڵاق دا. لە دوای بەینێ ژنێکی تری هێنا، دیسان هەر وا.
گەڕا گەڕا لە ماڵە گەورە کارەکەرێکی هێنا، زۆری پێ نە درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021 لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد، حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
درێژه‌ ...
گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد کە دوای شەڕی جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە سوید، وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
ئەمڕۆ ئێوارە ڕیوڕەسمێکی تایبەتی ڕیزلێنان بۆ نۆژەن کردن درێژه‌ ...


لەدوێنێوە زنجرە ئاگرێکی مەترسیدار سەرانسەری دارستانەکانی تورکیای گرتۆتەوە کە زەرەرو زیانەکانی هێندە زۆرن مەزەندە ناکرێن.
سەرۆکی تورکا رەجەب تەیب ئەردۆگان کەمێ درێژه‌ ...
له‌ دورگه‌ی كریتی:

كورده‌كان:

خۆشه‌وی سه‌یفه‌دین
ئدریش خدر محمد
موزه‌فه‌ر مامه‌د وه‌هاب
زانكۆ غدر محمد
موسلیم عه‌بدوڵا سه‌لیم
درێژه‌ ...
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بە پشتبەستن ب درێژه‌ ...
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا و هێرشی داگیرکاریی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وردەکاری راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەو شێوەیە:

`لە چوارچێوەی هەن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   862
کۆی سه‌ردان:   23873556