وەفدێکی باڵوێزخانەی ئێراق دێتە مالمۆ
ئاگاداری بۆ ڕەوەندی عێراقی لە شاری مالمۆ

لەچوارچێوەی کۆشش و بایەخەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق بەھاولاتیان،بەمەبەستی ئاسانکاری کاروباری کۆنسولاتی بەشێوەیەک کە ھەموو ھاوڵاتیان لێی بەھرەمەند بن و ئەو خزمەتە بگاتە ژمارەیەکی زیاتر لەھاولاتیە بەرێزەکانمان.

بۆیە باڵوێزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکھۆڵم ھەڵدەستێ بە ناردنی شاندێکی کۆنسولاتی بۆ *شاری مالمۆ* بۆ رایکردنی کاروباری کۆنسولاتی ھاووڵاتیان.

شاندەکە لە رۆژانی ٢٠٢١/٧/٧ وە رۆژی ٢٠٢١/٧/٨ لە کاتژمێر ٩،ی بەیانی تاکو کاتژمێر ٢،ی پاشنیورۆ لە پێشوازی ھاولاتیاندا دەبێت.

تکایە رێنمایەکانی خۆپاراستن پەیرەو بکەن لە دەمامک و یاسای دوو مەترلەیەکتر دوری.

ناونیشان
Hyacintgatan 2
21526 Malmö

به‌روار:  04/07/2021
1043   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   394
کۆی سه‌ردان:   29232141