وەکو خۆی لێ نایەتەوە
* کورد کە کردت بەمەسئول ئیتر نابێتەوە بە هەڤاڵەکەی جاران.
* تەکسی ئەگەر کۆستەر خۆی پیابکێشێت ئیتر لە کەرەسەی هاتوچۆ دەرئەچێ، مەگەر داینێی بنێشتی تیا بفرۆشیت.
* نەخۆش کە رۆژی جومعە لە خەستەخانەی حکومی عەمەلیاتیان کرد زەحمەتە ئیتر ببێتەوە بە زەلام.
* شان و مل کە بیخەیتە بەر هەوای سپلیت ئیتر ئەبێ دایم یەکێ بۆت بشێلێت.
* خانووی گڵ کە دیوارەکەی ورگی دا ئیتر ئەبێ تەختی بکەیت بۆ گەراجی عەرەبانە.
* مەعاش کە حوکمەت پێی فێر بوو، ئیتر ئەچێتە خانەی خێر و صەدەقەوە.
* دەلاکخانە کە وەستاکەی تووشی کۆرۆنا ببێت، ئیتر بۆ ئەوە باشە بیکەن بە مەتعەمی دیلیڤەری.
* تووتی کە لەژێر پردەکە فێری جنێو بووبێت ئیتر هەر ئەوەی نوقسانە پارەی بدەیتێ پەیجێکت بۆ بەڕێوە ببات.
* هەر وەزارەتێک دوو حەفتە بەدەست ئاشتی هەورامییەوە بێت ئیتر ئیفلاتوونی حەکیم و هاوسەرەکەشی ناتوانن بیکەنەوە بە وەزارەت.
* موەلیدە ئەگەر فیتەری سلێمانی مەکینەکەی دابگرێ، ئیتر پێی ناڵێن موەلیدە، پێی ئەڵێن دووکەڵی مێشەکە.
* هیوای کوڕت ئەمڕۆ کە تەئریخی خەباتی خۆت و باپیری بخوێنێتەوە ئیتر موستەحیلە ئیمانی بە موستەقبەل بمێنێ.
* پانتۆڵ کە بە غەسسالەی ئێرانی شۆردت ئیتر خوا دایناوە هەڵیوەشێنیت و بیکەیت بە بەروانکە.
* ئەگەر پۆلیسی دارستان خۆی راوچی بێت ئیتر دائیرەی ژینگە قوڕی کوێ بکات بەسەری خۆیدا.
شێرکۆ عەبدووڵا
بهروار: 12/06/2021
864 جار خوێندراوهتهوه
|