فڕی فڕی
فڕی فڕی
دۆلار فڕی
تمەن کەوتە پاقلەکەوە و
لیرە تڕی
هەزار سڵاو
لە حکومەتی وەی خڕی
دینار مەگەر
هەر داینێی قنگی پێ بسڕی
خۆم چاکم کرد
ئەم زستانە
پڕ سێ موجەمیدەی سیخناخ
گڵام کڕی
چاوی دەرێ
هاووڵاتی و وەزعی شڕی
موهیم عووعەی نەوتەکەیە
کە تەشریف ببات بە پڕی
بەپێی گرێبەستی سڕی
بژی میللەت
بۆ ئەعصابی سارد و سڕی
بۆ ئۆپۆزیسیۆنی وڕی
بۆ شانسی نان و دۆبڕی
وا قەندیلیان کرد بە سەحرا
ئیتر هیچ فریای ناکەوێ
نە یوئێن و
نە هەڵۆی چنگ پڕ لە گڕی
دە هەڵپەڕن
رەشبەڵەک و میهرەجانە
گەعدەکە دیموکراسییە
لە بەغدا بۆ پەڕلەمان و
لە هەولێریش بۆ شاجوانە
فڕی فڕی
دۆلار فڕی
ئاوات فڕی
خەبات فڕی
وڵات فڕی
شێرکۆ عەبدووڵا
به‌روار:  08/06/2021
518   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   950
کۆی سه‌ردان:   29264235