هەڵەكە ڕاست نەكەنەوە باجەكەی قورس دەبێت...؟
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك دەڕووخێت و ئاوارە دەبن

-عەقڵانی نیە كە خۆتان سەدان ملیۆن دۆلار دەدەن بە بەكۆمەڵیك ڕۆژنامە نوس و پیر و پەككەوتەی ئەمەریكی بۆ ئەوەی دیدارێكتان لە واشنتن بۆ ڕێك بخەن و ڕۆژنامەنوسانی خۆت و ئەمەریكا بە هاوكاری تیرۆر تاوانبار بكەی.

- عەقڵانی نیە دەست بۆ ئەو تۆسقاڵە ئازادی و دیموكراسیەی هەرێم ببەی كە تاكە كارتی بانگەشەی شانازی ئەمەریكایە لە عێراقدا

-عەقڵانی نیە لە كاتێكدا چین بەو عەزەمەتەی خۆیەوە لە چەكی دیموكراسی و ئازادی بایدن دەترسێت بەڵام. تۆ تەحەدایی بكەیت.

-عەقڵانی نیە لەم دۆخەدا دەسەڵاتی دادوەری بەكۆمەڵێك بوكەڵەی حیزبی كەم هۆشیار بسپێردرێت.

-ناعەقڵانیەت لەسیناریۆی زیندانیكردنی ڕۆژنامەنوسانی بادیناندا ڕێك وەك كارە ناعەقڵانیەكەی محمد بن لەسلمان بوو لە كوشتن و بەمشار بڕینەوەی جەستەی جەمال
خاشوقچی دا.

-دەبێت بای ئەوەندە بەرچاوتان ڕوون بێت كە ئەگە كوشتنی جەمال خاشوقچی نەبوایە بن سەلمان دووساڵە شای سعودیە بوو، ئەگەر هەست بەمەترسیەكان ناكەن لە بەیان خان بپرسن.
د.سەنگەر سەید قادر
به‌روار:  08/05/2021
525   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   768
کۆی سه‌ردان:   29262616